بابەتتەندروستی

ڕۆبۆتەکان جێگەی ئانتیبایۆتیکەکان دەگرنەوە

ڕۆبۆتەکان جێگەی ئانتیبایۆتیکەکان دەگرنەوە

توێژەران ڕێگەی جۆراوجۆریان گرتووەتە بەر بۆ ناردنی ڕۆبۆتە بچووکەکان بۆ ناو خوێن تاوەکوو دەوا بگەیێننە شوێنێکی تایبەت یان ئەوەی کە نموونەیەک لە شانەیەک هەڵبگرن بۆ تاقیکردنەوە. ئێستا جۆرێک نانۆڕۆبات دروست کراوە کە دەتوانێت بە تەواوەتی خوێن لە هەوکردن پاک بکاتەوە.

ئەم ڕۆبۆتانە بە شەپۆلی سەروودەنگ ئاراستە دەکرێن. ڕۆبۆتەکە لە نانۆتەلێکی زێڕ دروست کراوە و داپۆشەریکی زیندەورەی هەیە، بە ناو خوێندا دەگەڕێت و کاریگەریی ئەو ژارانە پووچەڵ دەکاتەوە کە بەکتریاکان بەرهەمی دەهێنن.

ئەم داهێنانە لە زانکۆی کالیفۆرنیا سان دیەگۆ کراوە و توێژەران هیوادارن ئەم ڕێگەیە ببێتە جێگرەوەیەک بۆ ئانتیبایۆتیکەکان، باشیی ئەم سیستمانەی خاوینکردنەوەی ژار ئەوەیە کە لە چەند خولەکدا کارەکانیان ڕادەپەڕێنن.

دەکرێت لەم ڕۆبۆتە بۆ گەیاندنی دەرمانیش کەلک وەربگیرێت بەڵام توێژەران زیاتر جەختیان لەسەر ئەوەیە کە بۆ هێرشکردن بۆ سەر بەکترییەکان بە کاری بهێنن. لەم نێوانەدا دەبێت لەگەڵ دوو شت شەڕ بکرێت: یەکەم ژارێکە کە بەکتریاکە بەرهەمی دەهێنێت و دووهەم خودی بەکتریاکەیە. سەرەتا ئەو ژارە خانەکانی خڕۆکە سوورەکان کون دەکات، پاشان بەکتریاکە هێرشی دەکاتە سەر و دەبێتە هۆی هەوکردن و نەخۆشی.

قۆناغەکانی دواتری ئەم توێژینەوە بەهێزكردنی بەشی ئاراستەکەری ڕۆبۆتەکەیە و پاشان تاقیکردنەوەیەتی لەسەر مشکەکان.

وشەکان

Infection هەوکردن

Nanowire نانۆتەل

Ultrasound سەروودەنگ

detoxification خاوێنکردنەوەی ژار

biopsy هەڵگرتنی پارچەیەک لە شانەیەک

سەرچاوە:

https://spectrum.ieee.org/the-human-os/biomedical/devices/bacteria-busters

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button