بابەتتەندروستی

ھەواڵێکی خۆش بۆ ئەو ژنانەی تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون

ھەواڵێکی خۆش بۆ ئەو ژنانەی تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون / زۆربەی ئەو ژنانەی شێرپەنجەی مەمکیان ھەیە پێویستیان بە چارەسەری کیمیایی (شیمی درمانی) نییە.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخست کە نزیکەی ٧٠٪‏ی ئەو ژنانەی وا تووشی جۆرێکی تایبەتی شێرپەنجەی مەمک دەبن لەوانەیە پێویستیان بە چارەسەری کیمیایی نەبێت.
بە ھۆی کێشەکانی پاش چارەسەری کیمیاییەوە وەک دڵ تێکەڵھاتن، قژ وەرین و کەمخوێنی، دەربازبوون لە کێمۆتراپی کردن ڕەنگە ببێتە ھۆی ئاسوودەیی زۆربەی ئەو ژنانەی وا تووشی شێرپەنجەن مەمک بوون.

لەم توێژینەوەدا کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە جورنالی پزیشکیی نیو ئێنگلەنددا بڵاو بووەتەوە، زیاتر لە دە ھەزار ژنی توشبووی یەک جۆری شێرپەنجەی مەمک* بەشدار بوون. بەپێی توێژەران ئەم جۆری شێرپەنجەیە بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجەی مەمکە.

ھەموو ژنەکان لەم توێژینەوەدا لە تاقیکارییەک بەناوی TAILORxدا بەشدارییان کرد. ئەم تاقیکارییە چاودێریی ٢١ جین دەکات و پێشبینی دەکات کە لە سفر تا سەدەوە چەندە ئەگەری گەڕانەوەی شێرپەنجەی مەمک پاش نەشتەرگەری ھەیە!

توێژەران زۆرتر لەسەر ئەو ژنانەی وا نومرەی ١٠ تا ٢٥یان لە تاقیکارییەکە گرتووە -ئەو نومرەی وا کەمترین ئەگەڕی گەڕانەوەی شێرپەنجەیان پاش نەشتەرگەری ھەیە- لێکۆڵینەوەیان ئەنجام داوە.

ئەو ژنانەی کە ژێر ١٠یان گرتووە پاش نەشتەرگەری پێویستیان بە چارەسەری کیمیایی نییە و دەتوانن لەجیاتی ئەو تەنیا چارەسەری ھۆرمون دەرمانی** بەکار بھێنن.
لە نومرەی سەروو ٢٥ەوە جگە لە ھۆرمون دەرمانی، چارەسەری کیمیایی پێویست دەبێت.

*ئەو جۆرەی وا زوو دەستنیشان دەکرێت، وەرگری ھۆرمونەکەی پۆزەتیڤ و وەرگری HER2ی نێگەتیڤ:
‏early-stage, hormone-receptor-positive, human epidermal growth factor receptor 2 (HER2)-negative

** ھۆرمون دەرمانی چارەسەرێکە کە ئەندازەی ئەو ھۆرمونە تایبەتانەی جەستە وا یارمەتیی شێرپەنجە دەدەن گەشە بکات، بلۆکە یان کەم دەکاتەوە.

ئامادەکردن: نەسیبە بارانی

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/62737-breast-cancer-chemotherapy.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button