بابەتمێشک

مێشکی ئێمە چۆن بەدڵ نەبوون و بە مرۆڤ نەزانینی ئەوانی تر لێک دەداتەوە؟!

هەفتەی پێشوو سەرۆککۆماری ئەمریکا بڕیاری دا کە منداڵی پەنابەران لە دایک و باوکیان جیا بکاتەوە و دواتر بڕیارەکە هەڵوەشایەوە. زۆر کەس لە هاوڵاتیانی ئەمریکا دژی ئەو بڕیارە بوون و هەڵوێستیان ئەوە بوو کە “ئەوانیش مرۆڤن” و نابێت بڕیاری وا بە دژیان بدرێت.

هەندێک جار بە هۆی تێڕوانینی فاشیستی و ڕەگەزپەرەستانە یان دەمارگرژیی ئایینی ڕەنگە کەسانێک وا بیر بکەنەوە کە ئەو کەسانەی وەک ئەوان نین مرۆڤ نین. کاتێک تێڕوانینێکی لەو شێوەیە بە گرووپێک یان کەسێک هەبێت لەوەی دەچێت بە وشەگەلێک وەک “سەگ”، “بەراز” یان “دەعبا” لە لایەن گرووپی هێرشبەرەوە ئاماژەیان پێ بکرێت. توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە مێشکی ئێمە بەدڵنەبوون، جیاواز لە بە مرۆڤ نەزانین پێواژۆ دەکات و هەر کام لەم دوو پڕۆسەیە لە بەشێکی جیاواز لە مێشکدا ڕوو دەدەن.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی پێنسیلڤانیا کراوە، داوا لە بەشداربووان کراوەکە هەستی خۆیان سەبارەت بە ١٠ گرووپی جیاواز دەرببڕن و بە وێنەگریی زرنگانەوەی موگناتیسیی ئەرکی وێنەگرییان لە چالاکیی مێشکی بەشدرابووان کردووە. ئەو گرووپانەی کە داوا کرابوو هەستیان بەرامبەریان دەرببڕن لە گرووپی وەک ئەمریکاییەکان، ئەوروپاییەکان، ئاوارەکان، موسڵمانان، خەڵکی ڕۆم و بێ خانە و لانەکان و هەروەها ئاژەڵەکانی وەک سەگ و مشک  بوون. توێژینەوەکە دەریدەخات کە ئەو بەشانەی مێشک کە کاتی بەدڵ نەبوونی گرووپێک چالاک دەبن جیاوازن لەو بەشانەی کاتی بە مرۆڤ نەزانینیان چالاک دەبن.

برونۆ بەرپرسی ئەم توێژینەوەیە دەڵێت: ئامانج لە توێژینەوەکە کەمکردنەوەی توندوتیژییە لە نێوان گرووپە جیاوازەکان وەک ڕەش و سپییەکان، مسوڵمانە ئاوارەکانی وڵاتانی ڕۆژاوا و ئیسراییلی و فەلەستینییەکان.

ئەوەی کە ئێمە حەزمان بە گرووپێک یان کۆمەڵە خەڵکێک نییە و جیاوازییەکەی لەگەڵ ئەوەی کە بە تەواوەتی گرووپێک لە مرۆڤبوون بخەین جیاوازیی گەورە لە مێشکی مرۆڤیشدا دروست دەکات. تێگەیشتن لە کاردانەوەی خۆمان بەرامبەر بە هەستەکانمان دەتوانێت ڕێگەی زیاتر بۆ هەڵکردن لەگەڵ یەکتر و ئاشتی دابین بکات.

 

وشەکان:

Dehumanization بە مرۆڤ نەزانین

Functional magnetic resonance imaging وێنەگریی زرنگانەوەی موگناتیسیی ئەرکی

سەرچاوە:

In the Brain, Dislike and Dehumanization Are Not the Same Thing

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button