‌هەواڵی ڕێکخراوە

ئاگادارییەک بۆ ڕای گشتی

ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان، ڕێکخراوەیەکی قازانج-نەویستە کە بە ماوەی چەندین ساڵە لە بواری فەرهەنگی و زانستی خەریکی خزمەتە بە کۆمەڵگا.

بەڕێوەبردنی ئەم ڕێکخراوەیە، بەرهەمی هەزاران سەعات کاری خۆبەخش و لەخۆبوردوویی لاوانی کوردستان بووە.

هۆژان توانیویەتی لە قۆناغێکی ئەستەمدا و لە دۆخێکی دژواردا، یەکەم گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردی لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چاپ بدات و بەردەوام بێت.

هەروەها ڕێکخراوەی هۆژان، توانیویەتی ماڵپەڕی هۆژان بکات بە پێگەیەکی بەهێزی زانستی بە کوردی.

شیاوی  ئاماژەیە کە هۆژان، سەر بە هیچ ڕێکخراوە یان بنکەیەکی حوکمی و ناحوکمی نییە و تەواوی داهاتەکەی لە یارمەتیی خودی ئەندامە چالاکەکانیەتی.

هەروەها جێی ئاماژەیە کە بەڕێوەبەران یان بەرپرسانی هۆژان، تەواوی چالاکی و خەباتیان خۆبەخشە و لە ئەرکەکانیاندا هیچ مووچە یان چاوەڕوانییەکی ئابوورییان نییە.

هیوادارین کۆمەڵگای کوردستان پشتمان بگرن لەم ڕێگایەدا و هاوڕێمان بن بۆ گەشەی زانستی و فەرهەنگیی کوردستان.

 

بە سپاسەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button