کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی سفر

کورتەی هەواڵەکانی هەفتە

  • موزیکی پلازما: لە نێوان هەسارەی زوحەل و ئینسلادۆس کە مانگی هەسارەکەیە، ستوونێکی پلازما هەیە کە لە لەرینەوەدایە. لەرینەوەی ئەم ماددەیە هاوشێوەی شەپۆلی دەنگییە و هەر ئەمەش توێژەرانی هان دا بۆ ئەوەی لەرینەوەی ئەو ماددەیە بە شێوەی پەڕگەیەکی دەنگی تۆمارکراو دەربهێنن. ناوی “چرپەی کازیوە”یان بۆ ئەم ئاهەنگە هەڵبژارد چونکە ماددەی پلازمای هاوشێوە بەرەبەیانان لە سەرووی زەوی دەبینرێت.

 

  • زەردەواڵەی سەرسووڕهێنەر: زانایان سێ جۆری زەرگەتەیان لە ئوسترالیا ناساند. ئەم زەرگەتانە بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر زاوزێ دەکەن بە شێوەیەک کە هێلکەکانیان لە ڕێگەی پێوەدانی کرمی هاوریشم دەخەنە ناو قۆزاخەی ئەو گیانلەبەرە و کاتی لە دایکبوونی لە ڕێگەی خواردنی قۆزاخەکە ڕێگەی خۆی دەکاتەوە و دیتە دەر.

 

  • دەستنووسی ژاراوی: تیمێک لە توێژەران سێ دەستنووسی سەردەمی ڕینێسانیان دۆزییەوە و بینیان کە دەستنووسەکان بە توێژاڵێکی ئەستوور وێنەیان لەسەر کێشراوە. لە ژێر میکرۆسکۆپی تیشکی ئیکسدا بۆیان دەرکەوت کە لە ڕاستیدا ئەو نەخش و نیگارە کێشراوە نین و درەوشانەوەی ماددەی ئارسنیکە کە ژارێکی کیمیایی کوشندەیە.

 

 

  • هەسارەی پەمەیی: توێژەران دەڵێن یەک ملیارد ساڵ لەمەوبەر ڕەنگی هەسارەی زەوی پەمەیی بووە.ئەم ئەنجامە لەوەوە بە دەست هات کە ڕەنگی کلۆرۆفیلی ڕەش و پەمەییان لەناو فۆسیلی بەکتریایەکدا دۆزییەوە کە ئەم کە لە بیابانی سەحرای ئەفریقا لەناو بەردەکاندا پارێزرابوو.

 

 

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button