بابەتژینگە

گازە گوڵخانەییەکان جیهان گەرمتر دەکەن بەڵام جەمسەری باشوور ساردتر دەکەن.

گازە گوڵخانەییەکان كە لە ڕاستیدا جیهان گەرمتر دەكەن، دەبنە هۆی ساردبوونی جەمسەری باشوور. ئەم ڕووداوە سەیرە پێچەوانەی یاساکانی فیزیک نییە، بەڵام تایبەتبوونی جەمسەری باشوور دەردەخات.

جەمسەری باشوور، پارزەویی شتە سەرسووڕهێنەرەکانە. بەرزترین پارزەویی جیهانە و مامناوەندیی بەرزاییەکەی نزیکەی ٢٣٠٠ مەترە. بە پێچەوانەی ئەوەی کە سەهۆڵە، بە بۆنەی کەمیی بارینەوە، لە ڕاستیدا بیابانە.

گازە گوڵخانەییە ساردەکان لە شوێنی بەرزی بەرگەهەوای زەویدا، تیشکدانەوە ژێرسوورەکان کە لە ڕووبەری گەرمیی زەوی دەردەچن، بەر لەوەی بگەنە بۆشایی، هەڵدەمژن.  گازی کەربۆن دایۆکساید وەک بەدناوترین گازی گوڵخانەیی ناسراوە بەڵام لە ڕاستیدا هەڵمی ئاویش یەکێکی تر لەم گازانەیە. هەبوونی هەڵمی ئاوی زۆر لەناو بەرگەهەودا بە گشتی زۆرترین کاریگەریی لەسەر گەرمبوونی زەوی دەبێت. کاتێک کە هەڵمی ئاو لە شوێنێکی وەک ناوەندی جەمسەری باشوور کەمە، کاریگەریی گوڵخانەیی لەو شوێنە کەم دەبێتە. هەروەها دیاردەیەکی دیکەی کەشوهەوا لە جەمسەری باشوور هەیە، بە ناوی پلەی گەرمیی پێچەوانە. مەبەست لە پلەی گەرمیی پێچەوانە ئەوەیە کە لەگەڵ زیادبوونی بەرزایی بەرگەهەوا لە جیاتی ئەوەی کە ساردتر ببێت، گەرمتر دەبێت. لەسەر ڕووبەری جەسەری باشوور پلەی گەرمی نزیکەی ٢٠ پلەی سیلیسیوس لە چەند سەد مەتر بەرزایی ساردترە.

پلەی گەرمیی پێچەوانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە گازە گوڵخانەییەکان لە بەرزاییدا لە جیاتی ئەوەی گەرماکە ڕابگرن، ئازادی بکەن کە بچێتە ناو بۆشاییەوە. گازی دایۆکسایدی کەربۆن تێکەڵ بە هەموو بەرگەهەوا بووە و لەم توێژینەوەیەدا بینرا کە بەشێک لەوە گەرمایەی کە بەرەو بۆشایی دەڕوات لە بەرزایی کەمدا لە لایەن CO2ەوە دەکەوێتە داوەوە. بەڵام ئەوە بۆ هەڵمی ئاو دروست نییە و لە بەرزایی کەم و تەنانەت لە ستراتۆسفێریشدا لە جەمسەری باشوور هەڵمی ئاو یەکجار کەمە. نەبوونی هەڵمی ئاو دەبێتە هۆی ئەوەی کە گەرماکە بتوانێت بەرەو بۆشایی بڕوات. توێژەران دەڵین کە لە نۆ مانگی ساڵدا کاریگەیی گازی گوڵخانەیی پێچەوانە لە جەمسەری باشوور هەیە.

بە داخەوە، زیادکردنی زیاتری گازە گوڵخانەییەکان ڕێژەی هەڵمی ئاو لە بەرگەهەودا زیاتر دەکەن و کاریگەیی پێچەوانەی گازی گوڵخانەیی لە بەین دەبەن و لە کۆتاییدا جەمسەری باشووریش وەک سەرجەم شوێنەکانی دیکەی گۆی زەوی بەرەو گەرمبوون دەڕوات.

 

وشەکان:

Stratosphere ستراتۆسفێر

Inversion temperature پلەی گەرمیی پێچەوانە

Antarctica  جەمسەری باشوور

 

 

سەرچاوە:

http://www.sciencemag.org/news/2018/07/greenhouse-gases-are-warming-world-chilling-antarctica-here-s-why

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button