بابەتمێشک

وێنەی سێ ڕەهەندی لە مێشكی مێش، نۆرۆنە شاراوەکان دەردەخات

زانایان وێنەیەکی سێ ڕەهەندییان لە مێشکی مێشێک بەرهەم هێناوە کە ئەوەندە وردبینانەیە تەنانەت دەکرێت پەیوەندیی نێوان نۆرۆنۆکان لە سەرجەم وێنەکەدا ببینرێت.

مێشی میوە (درۆسۆفیلا مێلانۆگاستێر) کۆمەڵێک هەڵسوکەوتی ئاڵۆزی هەن، لەوانە سەمای ئاشقانە و فێربوون. تێگەیشتن لە تۆڕی نۆرۆنیی ئەم ئاژەڵە کە دەبێتە هۆی ئەو هەڵسوکەوتانە هێشتا ئاستەمە. دراوەیەک کە لەم وێنەوە بە دەست دێت و لە جورنالی سێلدا بڵاو بووەتەوە، مێشکی مێشەکە تا ئاستی خانەکان پیشان دەدات و هەندێک نۆرۆن پیشان دەدات کە پێشتر نەبینراون. ئەم دراوەیە یارمەتیی زانایان دەدات کە هەڵسوکەوتی ئەو مێشە بخەنە ژێر وردبوونەوە و تۆڕی نۆرۆنیی ئەم مێشە لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی زیندەوەران بەراورد بکەن.

توێژەران سەری مێشێکیان بڕی و کردیانە زیاتر لە ٧٠٠٠ پارچە و تیشکێکی ئەلەکترۆنییان لێدا. کامێرایەکی زۆر خێرا وێنەی لە هەموو پارچەکان گرت و ٢١ ملیۆن وێنە لە ئاکامی ئەم کارەدا بەرهەم هات و لە ڕێگەی نەرمامێرێکی تایبەتەوە وێنەکان تێکەڵ کران.

دراوەی بەرهەمهاتوو لەم توێژینەوەیە خراوەتە بەر دەستی توێژەران و دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن.

 

وشەکان:

Data  دراوە

Neural network تۆڕی نۆرۆنی

Drosophila melanogaster درۆسۆفیلا مێلانۆگاستێر

پۆستە هاوشێوەکان

3 کۆمێنت

  1. بابەتێکی سەرنجراکێشە دەسخۆش، بەس دانانی نۆرۆن لە بەرابەر neuron هەڵەیە چونکە وشەی کوردیمان هەیە کە هەمان مانای ئەوە دەدات وەکو “دەمار”

    1. دەمار بەرانبەری وشەی nerveە لە زمانی ئینگلیزیدا، بۆ neuron لە کوردیدا نۆرۆن دەوترێت هەرچەند دەمارخانە واتە خانەی دەماریش پێشنیار کراوە.

    2. دەمار بەرانبەری وشەی nerveە لە زمانی ئینگلیزیدا، بۆ neuron لە کوردیدا نۆرۆن دەوترێت هەرچەند دەمارخانە واتە خانەی دەماریش پێشنیار کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button