بابەتزانستە بنەماییەکان

دوو گۆی بچووک کە شەست ملیارد جار لە خولەکێکدا دەسووڕێنەوە!

دوو گۆی بچووک کە شەست ملیارد جار لە خولەکێکدا دەسووڕێنەوە!

توێژەران دوو گۆی بچووک شەست ملیارد جار لە خولەکێکدا دەسووڕێننەوە. ئەو دوو گۆیە بچووکە لە قەبارەی نانۆدان و لەناو بۆشاییدا جێگیر کران، پاشان بە لەیزەر سووڕێنرانەوە. ئامانج لەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە لە کاردانەوەی ماددەکان لە دۆخی زۆر ئاستەمدا ورد ببنەوە و هەروەها لە کاریگەریی لێکخشان لەناو بۆشاییدا توێژینەوە بکەن.

پێشتریش بە ئامانجی جۆربەجۆر هەوڵ دراوە ڕیکۆردی سووڕاندنەوەی شتە دەستکردەکانی مرۆڤ بەرەو باشتربوون ببەن. ساڵی ٢٠٠٨ مۆتۆرێک کە قەبارەکەی هێندەی قوتووی شەمچەیەک (شقارتە) دەبوو یەک ملیۆن جار لە خولەکێکدا سووڕێنرایەوە. ساڵی ٢٠١٠، زانایان توانییان پارچەیەک گرافین ٦٠ ملیۆن جار لە خولەکدا بسووڕێننەوە. سای ٢٠١٣ توانرا گۆیەکی میکرۆسکۆپی بە قەبارەی ٤ میکرۆمەتر (دە یەکی ئەستوورایی مووی مرۆڤ) ٦٠٠ ملیۆن ار لە خولەکێکدا بسووڕێنەوە، بەڵام بە بەراورد بە ٦٠ ملیارد سووڕانەوە لە خولەکێکدا  دەبینین کە ئەم ژماریە زۆر سەرسووڕهێنەرانە چووەتە سەر.

لەم توێژینەوە نوێیەدا، ئەو دوو گۆیەی سووڕێنرانەوە لە ماددەی سیلیکا پێکهاتبوون کە درێژیی هەرکامیان ٣٢٠ نانۆمەتر و پانتاییان ١٧٠ نانۆمەترە. بە ڕووناکیی چڕبۆوەی لەیزەر دەتوانین شتەکان کۆنترۆڵ بکەین و لەم تویژینەوەشدا لە ڕێگەی بۆمبارانی گۆیەکان بە ڕووناکیی جەمسەرگیراوی بازنەیی توانرا بەو خێراییە بیانسووڕێننەوە. هەروەها توێژەران توانییان بە ڕووناکیی جەمسەرگیراوی هێڵی گۆیەکان لە جێگەی خۆیان هەڵبەزێننەوە.

دەرەنجامی ئەم توێژینەوە توانی کاردانەی بۆشایی ڕوون بکاتەوە. خەڵک بە گشتی وا بیردەکەنەوە کە بۆشایی واتە بەتاڵایی. بەڵام فیزیکزانەکان پێیان وایە لە بۆشاییدا تەنۆلکەی مەجازی بوونیان هەیە و بەم توێژینەوەیە فیزیکزانەکان هەنگاوێک لە شیکردنەوەی بۆشایی نزیکتر بوونەوە.

وشەکان:

Silica  سیلیکا

Polarized light ڕووناکیی جەمسەرگیراو

Linearly polarized جەمسەرگیراوی هێڵی

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/63139-fastest-spinner-nanodumbbell.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button