کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی سفر

کورتەی هەواڵەکانی هەفتە

کورتەی هەواڵەکانی هەفتە

١
لە سیبریا، خۆر بۆ سێ کاتژمێر ون بوو!
ئەم ڕووداوە هێندەی خۆرگیرانێکی تەواو بەری خۆرەتاوی گرت و خۆر بە ئاستەم لە پشت تەمێکی سوورەوە دەبینرا. هۆکاری ئەم دیاردەیە بۆ پاشماوەی ئەو دارستانە سووتاوانە دەگەڕێتەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا لە سیبریا سووتاون.

کورتەی هەواڵەکانی هەفتە

٢
ناسا کەشتییەکی ئاسمانی دروست کردووە کە بتوانێت لە بەرگەهەوای خۆردا بڕوات و نەتوێتەوە.
ئەگەر هەموو شت بەپێی بەرنامە بڕواتە پێش، ٤ی ئۆگۆست پشکنەری هەتاویی پارکێر کە ١.٥ ملیارد دۆلار تێچووی هەبووە لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکاوە بەرز دەبێتەوە و لە هەموو ئەو کەشتییە ئاسمانییانەی تا ئێستا نێردراون بە خۆر نزیکتر دەبێت.

٣
دەریاچەیەکی گەورەی ئاو لەژێر جەمسەری باشووری مەریخ دۆزرایەوە کە ئەگەر هەبوونی ژیان لەو هەسارەیە زیاتر دەکات.
هەرچەند پێشتریش لەسەر مەریخ ئاو دۆزراوەتەوە بە هۆی ساردبوونەکەی ئەو ئاوە بە شێوەی سەهۆڵ بووە بەڵام جیاوازیی ئەم دەریاچەیە ئەوەیە کە بۆ یەکەم جار ئاوی نەبەستوو دەدۆزرێتەوە. سەرەڕای ساردی و سوێریی ئاوەکە ئەگەری ئەوە هەیە کە ژیان لەو دەریاچەدا هەبێت چونکە باکتریاکان لەسەر زەوی لە دۆخێکی وەهادا دەتوانن بژین.

 

٤
خواردنەوەی شەربەتی مۆمیایی
لە بانگەوازێکی سەرهێڵدا، هەزارن کەس ئامادەییان دەربڕیوە ئاوێکی بۆگەن بخۆنەوە کە لە تابووتێکی مۆمیاییەکدا ماوەتەوە. پسپۆڕانی تەندروستی سەریان سووڕماوە لەو هەڵوێستەی خەڵک و باس لە مەترسییەکانی ئەو بۆگەناوە دەکەن!

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button