بابەتزانستە بنەماییەکان

گۆڤاری نەیچر، ناسراوترین گۆڤاری زانستیی جیهان، بەم شێوەیە لەسەر کۆچەر بیرکار دەنووسێت

کۆچەر بیرکار پێشکەوتنی لە بواری پۆلێنبەندیی algebraic varieties– تەنە ئەندازەییەکان کە لە هاوکێشە ڕادەدارەکانی وەک y=x^2 دروست دەبن- بە دەست هێنا.

ئەو ساڵی ١٩٧٨ لە ناوچەیەکی کوردی لە ئێران لە دایک بووە. بیرکار بیرەوەرییەکانی منداڵی لە یەکێک لەو ڤیدیۆیانەدا، کە لە لایەن دامەزراوەی سیمۆنز، کە پشتگریی توێژینەوەی بنەمایی و بیرکاری دەکات؛ بەم شێوەیە باس دەکات:

“دایک و باوکم جووتیارن، بۆیە منیش بەشێکی زۆر لە کاتەکەم بە جووتیارییەوە تێپەڕ دەکرد” ئەو دەڵێت “لە زۆر ڕووەوە، شوێنێکی باش نەبوو بۆ ئەوەی منداڵێک ئارەزوومەندی شتێکی وەک بیرکاری ببێت.”

پاش خوێندنی لە زانکۆی تاران، ساڵی ٢٠٠٠ بیرکار کۆچ دەکات بۆ بریتانیا، و دەبێتە پەنابەر و دواتر دەبێتە هاوڵاتیی بریتانیا. ئەو لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت هیواخوازە کە میدالەکەی “تەنیا بزیەیەکی بچووک بخانە سەر لێوەکانی” ٤٠ ملیۆن کورد لە سەرانسەری جیهاندا.

سەرچاوە:

https://www.nature.com/articles/d41586-018-05864-w

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button