بابەتزانستە بنەماییەکان

بارستایی دەنگ نەرێنییە!

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، دەنگ بارستایی نەرێنی هەیە و لە دەوروبەرمان زۆر بە هێواشی بەرز دەبێتەوە و بەرەوسەر دەڕوات.
لە وتارێکدا کە ٢٣ی جولای ڕەشنووسەکەی بڵاو بووەتەوە، تێگەیشتنی باو لە شەپۆلە دەنگییەکان بە تەواوەتی دەگۆڕێت. لە وتارەکەدا هاتووە کە: شەپۆلێکی بێبارستا کە لە ماددەوە تێدەپەڕێت، پاڵێک بە مۆلکولەکانەوە دەنێت و لەکۆتاییدا مۆلکولەکان دەگەنە دۆخی هاوسەنگی و ئەو جووڵەی بۆ سەرەوە یان ئەملاولا بوویانە دەچێتەوە جێگەی پێشووی، ئەو لێکدانەوەیە لە زۆربەی دۆخەکاندا بۆ شەپۆلی دەنگ ڕاستە بەڵام بەپیی ئەو وتارە نوێیە لە هەموو دۆخێکدا بەو شێوەیە نییە.
فۆنۆن –یەکەیەکی تەنۆلکەئاسا لە لەرینەوە کە دەنگ لە ئاستی بچووکدا پێناسە دەکات- بارستایی نەرێنیی زۆر بچوکی هەیە، و ئەوەش واتای ئەوەیە کە دەنگەکان بە هێواشی هەمیشە بەرەو سەر دەڕۆن.
کریچێفسکی، لە نووسەرانی وتارەکە دەڵێت کە فۆنۆنەکان وەک تەنۆلکەکانی دیکە نین کە زۆربەی خەڵکی بیریان لێ دەکەنەوە.
هەروەک فۆتۆن بۆ وەسفی ڕووناکی بە کار دێت، فۆنۆن ڕێگەیەکە بۆ وەسفی شەپۆلە دەنگییەکان کە لە کارلێکی ئاڵۆزی مۆلکلوکی شلگازەکانەوە بەرهەم دێت. کریشێفسکی دەڵێت کە هیچ تەنۆلکەیەکی فیزیکی دەرناکەوێت بەڵام توێژەران دەتوانن لە ڕێگەی بیرکاریی تەنۆلکەکان وەسفی بکەن.
توێژەران دەریانخست کە ئەم فۆنۆنانە بارستاییەکی بچووکیان هەیە و هەر کاتێک هێزی کێشکردن کاریگەرییان لەسەر دادەنێت ئەوان بە ئاراستەی پێچەوانەدا دەڕۆن.
بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئەم شتە چۆن ڕوو دەدات، شلگازێکی ئاسایی لەبەر چاو بگرن کە هێزی کێشکردن دەیهەوێت بەرەوخوار ڕایبکێشێت. تەنۆلکەکانی شلگازەکە، تەنۆلکەکانی ژێر خۆی دەپەستێوێت، بۆیە خوارەوەی چڕتر دەبێت. فیزیکزانەکان پێشتر دەیانزانی کە دەنگ لە کەرەستەی چڕترەوە خێراتر دەڕوات لە کەرەستەیەک کە کەمتر چڕە، هەر بۆیە خێرایی دەنگ لە سەرووی فۆنۆنێکەوە هێواشتر دەبێت لە خێراییەکەی لە تەنۆلکەکانی ژێر خۆیەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە فۆنۆن ئاراستەکەی بگۆڕێت و بەرەو سەرەوە بڕوات.
بە تەکنۆلۆژیی ئێستا ناکرێت ئەم ئاسەوارە بپێورێت بەڵام لەوانەیە لە داهاتوودا بە ئامێریی زۆر وردبین ڕێچکەی خواربوونەوەی فۆنۆن بپێورێت.
وشەکان:
Phonon فۆنۆن
Photon فۆتۆن
Mass بارستا
Gravity هێزی کێشکردن
Fluid شلگاز
سەرچاوە:
https://www.livescience.com/63305-sound-waves-negative-gravity-mass.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button