ئەندازیاریبابەتتەکنەلۆجیا

ئەپێکی مۆبایل بۆ بەرگری لە دووگیانبوون ساز کرا

ئەپێکی مۆبایل کە بۆ بەرگری لە منداڵبوون بە کار دێت، وەک یەکەم ئەپ توانی مۆڵەتی فرۆش لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا وەربگرێت.
ئەپەکە کە بە Natural Cycles ناسراوە، لە ڕاستیدا وەشانێکی های-تێک لە میتۆدی ڕیتمە کە بە ئاگاداریی لە دووگیانبوونیش دەناسرێت. ئەم ئەپە ئەلگۆریتمێک بە کار دەهێنێت کە ئەو ڕۆژانە دەستنیشان دەکات کە لە مانگێکدا ئەگەری ئەوە هەیە ژنێک دوو گیان ببێت. ژنەکان دەبێت لە کاتانەدا یان خۆ لە جووتبوون بپارێزن یان بەرگرێک وەک کاندۆم بە کار بهێنن.
پێویستە کە ژنەکان هەموو ڕۆژێک پلەی گەرمیی لەشیان لە بەیانیدا بپێون و دەرەنجامەکەی بدەن بە ئەپەکە. بەم دراوەیە و هاوکات زانیاریی سووڕی مانگانە و ئەوەی کە تا چەند ماوە تۆوی پیاو دەتوانێت ببێتە هۆی دوو گیانە بۆ دەستنیشانکردنی ئەگەری دووگیانی بە کار دێت. بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لە مانگدا بە گشتی ژنێک لە چوار یان پێنج ڕۆژدا دەتوانیت دوو گیان بێت.
کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەپەکە، توێژینەوەکەی لەسەر ١٥٥٧٠ ژن بۆ ماوەی هەشت مانگ ئەنجام داوە. ئەگەر کەسێک بە دروستی ئەپەکە بە کار بهێنێت ئەگەری دووگیانبوونی لە ساڵێکدا ٢ لە سەدە، بەڵام ئەگەر بە تەواوەتی چۆنیەتیی بەکارهێنانی ئەپەکە لەبەر چاو نەگرێت ئەگەری دووگیانی بەرز دەبێتەوە بۆ ٧ لە سەد.
بەپێی ناوەندەکانی کۆنترۆڵی نەخۆشی و بەرگری، حەب (قورس)ەکانی بەرگری، ئەگەر بە شێوەی ئاسایی بە کار بێن، مەترسیی دووگیانبوونی بەکارهێنەرانیان ٩ لەسەدە. ئەمە واتا وردبینیی ئەپەکە زۆر لە شێوازە کۆنەکانی بەرگری باشترە.
ئەپەکە دەڵێت کە، بە شێوە مامناوەندی بۆ هەر کەسێک لە مانگدا دە ڕۆژ وەک “ڕۆژی سوور” دیاری دەکرێت کە لەو ڕۆژانەدا نابێت سێکس بکرێت یان کاندۆم بە کار بێت. بیست ڕۆژەکەی تر وەک “ڕۆژی سەوز” دیاری دەکرێت و دەتوانن بێکێشە سێکس بکەن. لە سەرەتادا تا ئەپەکە زانیاریی سووڕی مانگانەی پێدەدرێت لەوانەیە ژمارەی ڕۆژە سوورەکان زیاتر بێت بەڵام دواتر کەم دەبێتەوە. کۆمپانیاکە ئەم ئەپە بۆ ژنانی تەمەنی ٢٠ تا ٤٠ ساڵ پێشنیار دەکات کە پەیوەندییەکی سەقامگیریان هەیە و لە بەکارهێنانی کاندۆمیش لە ڕۆژە دەستنیشانکراوەکاندا کێشەیان نییە و دەتوانن بەیانیان پلەی گەرمیی لەشیان بدەن بە ئەپەکە.
سەرچاوە:
https://www.livescience.com/63312-app-preventing-pregnancy-fda-marketing-approval.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button