بابەتتەندروستی

بۆچی دەبێت ژنانی دووگیان لەسەر تەنیشت بخەون ؟!

بۆچی دەبێت ژنانی دووگیان لەسەر تەنیشت بخەون ؟!
زۆربەی دوکتۆرەکان پێشنیار دەکەن کە ژنانی دووگیان تەنیا لەسەر لای چەپیان بخەون. هۆکاری ئەم شتە چییە؟ بۆچی ڕاکشان لەسەر لای ڕاست یان بە پشتەوە خراپە؟
هۆکاری زانستیی ئەم پێشنیارە ئەوەیە کە لەگەڵ ئەوەی کە منداڵ لە سکی دایکیدا گەورەتر دەبێت، بە شێوەی سروشتی زەختێکی زیاتر بۆ ئەندامەکانی ناوەوەی دایک و ڕەگەکانی دەهێنێت. دوکتور گراس پیێن، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی پزیشکی لە زانکۆی جان هاپکینز، دەڵێت بەشی سەرەکیی ئەم پازڵە دەگەڕێتەوە بۆ گەورە خوێنهێنەری خوارەوە –ڕەگێکی گەورە کە لەلای ڕاستی بڕبڕەی پشتەوە تێدەپەڕێت و بەرپرسە لە بردنەوەی خوێن لە بەشی خواری لەشەوە بۆ دڵ.
پیێن دەڵێت: “ئەگەر ژنێکی دووگیان لەسەر پشتی ڕابکشێت، تۆلەکە لەوانەیە زەخت بخاتە سەر گەورە خوێنهێنەری خوارەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی خوێنی گەڕاوە بۆ دڵ”. “توێژینەوەیەکی زۆر لەسەر جیاوازیی ڕاکشان لەسەر لای چەپ و ڕاست نەکراوە بەڵام بیردۆزەیی سەیر بکەین دەزانین کە خەوتن لەسەر لای چاپ زەخت لەسەر ڕەگەکە کەمتر دەکاتەوە.”
بۆچی ئەم پەستانە لەسەر ڕەگەکە خراپە؟ ئەگەر خوێنێکی کەمتر بگەڕێتەوە بۆ دڵ، واتای ئەوەیە کە خوێنێکی کەمتریش لە دڵەوە پۆمپ دەکرێت بۆ دەرەوە، ئەمەش واتە دابەزاینی پەستانی خوێنی دایکەکە و دابەزینی ئۆکسیجنی خوێن کە هەم بۆ دایکەکە و هەم بۆ کۆرپەکە زیانبەخشە. ئەگەر ژنە دووگیانەکە پێشتر کێشەی پەستانی خوێن یان هەناسەکێشانی هەبووبێت زەخت لەسەر ئەم ڕەگە دەتوانیت دۆخە ئاڵۆزتریش بکات.

وشەکان: inferior vena cava (IVC) گەورە خوێنهێنەری خوارەوە

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/63375-why-sleep-left-side-pregnant.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button