بابەتگەردوونناسی

گەردوون لە وێنەیەکدا

گەردوون لە وێنەیەکدا
تێلێسکۆپی فەزایی هابڵ نزیکەی سێ دەیەیە خەریکە کار دەکات، بەڵام هێشتا شتی نوێ فێر دەبێت. بۆ وێنە؛ ئەوەی کە چۆن ١٥٠٠٠ گەلەستێرە تەنیا لە یەک وێنەدا کۆ بکاتەوە.

تێلێسکۆپەکە دەتوانێت یەکجێ وێنەی چەندین گەلەستێرە بگرێت چونکە لە ڕووناکیی سەرووبنەوش کەڵک وەردەگرێت و لەگەڵ تێلێسکۆپەکانی تر لەسەر زەوی و فەزا یەک بخرێت تاوەکوو بە زۆرترین وردەکارییەوە وێنەی گەردوونمان بۆ بکێشێت.
وێنە نوێیەکانی هابڵ، بەشێکن لە کەمپیەنێک بە ناوی Hubble Deep UV Legacy Survey، کە ئامانجی جەختکردنە لەسەر توانایی وێنەگریی سەرووبنەوش.
مەودای درێژایی شەپۆل، بەشێکی گرینگە لە شەبەنگی ڕووناکی بۆ کۆکردنەوەی دراوە، چونکە ئەو کێشەی هەیە کە دەبێت لە بەرگەهەوای زەوییەوە تێپەڕ ببێت. هەر بۆیە، تیلێسکۆپێکی وەک هابڵ کە لە فەزایە، دەتوانێت دیمەنێکی نوێ لە گەلەستێرەکانمان بداتێ.
ئەم وێنانە یارمەتیی زانایان دەدەن کە بگەڕێنەوە بۆ لوتکەی سەردەمی پێکهاتنی ئەستێرەکان و ڕوانگەیەک لەسەر هەردوو جۆری ئەو گەلەستێرانەیان دەداتێ کە بە ئاستەم دیارن یان ئەو گەلەستێرانەی کە ڕوونترن. هەروەها ئەم وێنانە یارمەتیی زانایان دەدات کە باشتر لە تەمەنی گەلەستێرەکان تێبگەن. بە تێکەڵکردنی دراوەی سەرووبنەوش لەگەڵ درێژایی شەپۆلەکانی تر، زانایان دەتوانن وێنەگەلێکی گشتگیر ساز بکەن کە بکرێت لە ڕێگەیانەوە ١٢٠٠٠ هەزار گەلەستێرەی پێکهێنەری ئەستیرە بخرێنە بەر توێژینەوە کە لە ماوەی یازدە ملیارد ساڵدا پێکهاتوون.
وشەکان:
Star-forming galaxies گەلەستێرەی پێکهێنەری ئەستێرە
Ultraviolet سەرووبنەوش
Hubble Space Telescope تێلێسکۆپی فەزایی هابڵ
Data دراوە

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/63370-hubble-space-telescope-15000-galaxies-photo.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button