بابەتتەکنەلۆجیا

ئاولەمەی دەستکرد

ئاولەمەی دەستکرد
پسپۆڕانی ئاولەمە (کۆرپەلە) لە زانکۆی کامبریج لە بریتانیا ئاولەمەیەکی مشکیان تەنیا لە خانە بنەڕەتییەکانەوە پەرە پێ بداوە، بەبێ ئەوەی کە هێلکەی ژن، یان سپێرمی پیاو بە کار هاتبێت. ئەم کارەیان لە ڕێگەی خانەی وەرگیراو لە ئاولەمەیەکی دیکەوە کرد.
توێژەران خانەکانیان زۆر بە وردبینییەوە خستە ناو دەفرێکی ڕوونەوە، دوای چەند ڕۆژ بینییان کە ئاولەمەکە شێوەی ئاولەمەیەکی ڕاستەقینەی مشک وەردەگرێت.
زێرینیکا گۆتێز، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت “دەزانین کە خانە بنەڕەتییەکان تواناییەکی سەرسووڕهێنەریان هەیە. ئێمە نەماندەزانی کە دەتوانن بەو شێوازە جوان و ڕێکوپێک خۆیان ڕێک بخەن”.
گۆتێز دەڵێت ئاولەمە دروستکراوەکەیان لەوانەیە نەبێتە مشکێکی تەواو بەڵام ئەوە سەرەتایەک بۆ ئەوەی کە لە داهاتوودا گواندارەکان بەبێ سپێرم یان هێلکە دروست ببن. ئەمە ئامانجی کۆتایی گۆتێز نییە. ئەو دەیهەوێت بزانێک کە چۆن خانەکانی سەرەتای پێکهاتنی ئاولەمە دەوری تایبەت دەگێڕن. قۆناغی دواتر، دروستکردنی ئاولەمەی دەستکردە لە خانە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ کە ئەم کارە لە زانکۆی میشیگان و ڕاکفێلێر ئیشی لەسەر دەکرێت.
ئاولەمەی سازکراوی مرۆڤ دەتوانێت یارمەتیی زانایان بدات کە بزانن لە ڕۆژانی سەرەتادا چۆن گەشە دەکات و هەروەها دەکرێت لە تاقیگەکدا زۆر کارە وەک دەستکاریی جینەکانی لەسەر جێبەجێ بکرێت.
ئاولەمە دەستکردەکان، لەوانە کۆمەڵێک پرسی ئاکاری ساز بکەن. چی دەبێت ئەگەر نەتوانین لە ئاولەمەی ئاسایی جیایان بکەینەوە؟ چەندەی پێدەچێت تا لە تاقیگەدا بگەنە ئاستێک کە هەست بە ژان بکەن؟ زیندەئاکارناسان دەڵێن کە دەبێت پێش لە بەرەوپێشجوونی زیاتری زانست وەڵامی ئەم پرسیارانە بدرێتەوە.

وشەکان:
Bioethicists زیندەئاکارناسان

ئامادەکردنی:
محەممەد محەممەدئەمینی

https://www.technologyreview.com/lists/technologies/2018/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button