کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی سفر

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی هەفتە

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی هەفتە

١.

دایک نیاندرتاڵ، باوک دێنیسۆڤان
بۆ یەکەم جار نیشانەی هاوسەرگیری لە نێوان جۆرە جیاوازەکانی مرۆڤدا دۆزرایەوە. پسپۆڕانی جێنێتیک منداڵی دایکێکی نیاندرتاڵ و باوکی دێنیسۆڤانیان (دوو جۆری مرۆڤی سەرەتایی) دۆزییەوە.

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی هەفتە

٢.

دۆزرانەوەی گەلەستێرەی “هەژدیها”
زانایان گەلەستێرەیەکیان دۆزیوەتەوە کە بیردۆزەکانی پێشتر دەیانگوت بوونی نییە. گەلەستێرەی “هەژدیها” بە هۆی گەورەیی و ڕێژەی خێرای پێکهاتنی ئەستێرەکانیەتی ئەم ناوەی لێ نراوە.

٣.

پێشبینی پاش لەرزە بە ژیریی دەستکرد
توێژەران توانییان لە ڕێگەی فێربوونی قووڵ کە بەشێکی ژیریی دەستکردە، شوێنی پاش لەرزە پێشبینی بکەن. وردبینیی، ئەم شێوازە نوێیە لە هەموو شێوازەکانی پێشووتری تێپەڕاندووە.

٤.

زەرگەتەی دێرین
زانایان سەدان نموونەیان لە فۆسیلی چوار جۆر زەرگەتەی دێرین دۆزییەوە کە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاڵیۆجین (Paleogene) واتە ٦٥ تا ٢٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button