بابەتتەندروستی

بە چ شێوەیەک چرچ و لۆچی نێوچاوان دەتوانێت باس لە سڵامەتیی دڵ بکات؟

بە چ شێوەیەک چرچ و لۆچی نێوچاوان دەتوانێت باس لە سڵامەتیی دڵ بکات؟

لە توێژینەوەیەکی نوێدا باس لەوە کراوە کە ئەو چرچ و لۆچانە دەتوانێت نیشانەی مەترسیی نەخۆشیی دڵ بێت.
توێژەرەکان لە فەڕەنسا بەو ئاکامە گەیشتوون کە ئەو کەسانەی کە چرچ و لۆچی سەر نێوچاوانیان بەپێی تەمەنیان زۆرتر لە ڕادەی ئاساییه بەراورد بەو کەسانەی کە وا نین لەوانەیە زیاتر بە نەخۆشییەکانی دڵ بمرن.
ئێمە ناتوانین فاکتۆرە جێ مەترسییەکان وەکوو ئاستی بەرزی کلستڕۆڵ و زەختی خوێن ببینین بەڵام بە بینینی ئەو چرچ و لۆچانەی سەر نێوچاوان وەکوو نیشانەی مەترسیدار ڕاوێژی پێویست بە کەسەکە دەدرێت بەڵام ناتوانین بڵێین کە ئەو چرچ و لۆچانە هەمیشە بەو واتایەن کە مەترسین بۆ نەخۆشییەکانی دڵ.
بەپێی تاقیکردنەوەیەک کە لە فەڕەنسا لەسەر بەشداربووان ئەنجام درابوو ئەو کەسانەی کە نومرەی چرچ و لۆچەکانیان(1)بوو پێنج هێندە زۆرتر و ئەو کەسانەی نومرەی چرچ و لۆچەکانیان (2)یان(3) بوو دە هێندە زۆرتر لەو کەسانەی کە نومرەی چرچ و چۆڵەکانیان (0) بووە بە نەخۆشییەکانی دڵ دەمرن.
ئەو لیکۆڵینەوانە دەریانخستووە کە ئەو فاکتۆرانە کاریگەرییان هەیە لە سەر مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ:
1_تەمەنیان
2_زایەند
3_ئاستی زانیاری
4_ڕێژەی جگەرەکێشان
5_زەختی خوێن
6_لێدانی دڵ
7_ئاستی چەوری
8_شەکرە

هەڵبەت لە داهاتوودا پێویست بە لێکۆڵینەوەی زیاترە بۆ هەڵسانگاندنی زیاتر و پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانە.

*foreheadwrinkle:چرچ و چۆڵی نێوچاوان
*hypertension:زەختی خوێن
*gender:مان

کۆکردنەوە:سروە شوکری

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/63432-forehead-wrinkles-heart-health.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button