بابەتژینگە

هەوڵ بۆ زانینی ئاماری فیلەکان بووە هۆی دۆزینەوەی ئاسەواری ڕاوێکی گەورە لە بۆتسوانا

هەوڵ بۆ زانینی ئاماری فیلەکان بووە هۆی دۆزینەوەی ئاسەواری ڕاوێکی گەورە لە بۆتسوانا

توێژەرەران ویستیان ڕووپێوانێکی هەوایی بکەن بۆ زانینی ژمارەی فیلەکان لە بۆتسوانا. لە جیاتی ئامارگیرییەکە، یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکانی ڕاوکردنی فیلەکانی هەتاکوو ئێستا، دۆزرایەوە.

 

هەشتا و حەوت فیل بە مردوویی کەوتبوون. زۆربەیان عاجەکانیان بڕدرابوو لە نزیک شوێنی مانەوەیان لە دەلتا ئۆکاڤانگۆ. ڕاوچییەکان هەوڵیان دابوو لاشەکانیان لەژێر پوش و پەڵاشی وشکدا بشارنەوە.

 

مایک چەیز دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بێسنووری فیلان، کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و بە ئامارگیرییەکە هەستاوە، بە  BBCی وت کردەی ڕاوکردنەکە یەکێکە لە گەورەترین ئەو ڕاوکردنانەی ئەو بینیویەتی یاخود دەربارەی ئەفریقا خوێندوویەتییەوە. لە هەمان ناوچەدا سێ کەرکەدەنی سپی لە سێ مانگی ڕابردوودا ڕاو کراون.

 

ڕاوکردنی نایاسایی کێشەیەکی گەورەیە بۆ هەموو کیشوەرەکە، سێیەکی فیلەکانی ئەفریقا لەم دەیەی دواییدا کوژراون، بەڵام بۆتسوانا تاڕادەیەکی زۆر سەلامەت مابۆوە. لە ڕاستیدا زۆربەی ئەو فیلانەی کۆچیان کردبوو، لە بۆتسوانا مابوونەوە.

 

ئەو ڕووداوە دوای چەند مانگێک لە بێچەککردنی یەکەکانی دژەڕاو، دوای هەڵبژاردنی مۆکجالیسی ماسیسی وەک سەرۆکی وڵات، ڕووی دا.

 

دەکرێت زۆر کەیسی تری ڕاوکردنی فیلەکان هەبێت، تا ئێستا ئامارگیرییەکە نیوەی تەواو بووە.

 

وشەکان:

 

survey: ڕووپێوان

anti-poaching units: یەکەکانی دژەڕاو

ivory poaching: ڕاوکردنی نایاسایی

 

 

سەرچاوە:

www.livescience.com/63502-dozens-elephants-dead-poaching.html

ئامادەکردنی: عەبدوڕەحمان ئەبووبەکر

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button