کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی سفر

هەواڵەکانی هەفتە

هەواڵەکانی هەفتە

١. دۆلفینەکان لە ئوسترالیا لەسەر ئاو پیاسە دەکەن. پاشا ئەوەی ساڵی ١٩٨٨ لە ئوسترالیان دولفینێک بە ناوی بیللی لە مەترسی ڕزگار کرا و خرایە شوێنێکی تایبەتەوە، فێر کرا چۆن بە کلکی لەسەر ئاوەکە بڕوات، دوای ئەوەی گەڕێنرایەوە ناو دۆلفینەکانی تر ١١ دۆلفینی تری فێری ئەو جۆرە ڕێگە ڕۆیشتنە کردووە.

٢. ئاژەڵێکی دەریایی بە ناوی ئەمفیپاد، شەیتانۆکەی دەریایی لە کۆڵیان دەنێن، هۆکاری ئەوەیە کە ماددەیەکی کیمیایی لە شەیتانۆکەدا هەیە کە لە ڕاوکەرەکان دەیانپارێزێت و ئەمفیپادەکانیش پێویستییان بەم جۆرە لە خۆپاراستنە هەیە.

٣. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر مێشکی مشک کراوە، مێشک ژاوەژاو و دەنگە نەخوازراوەکان لەبەر چاو ناگرێت. ئەمەش بۆ وێنە دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەرنجی دەنگی پێتان نەدەن و سەرنج بخەنە سەر شتە گرینگترەکانی دەوروبەر. هەروەک مشکەکان کاتی نزیکبوونەوەی پشیلە سەرنجیان نەدەدایە دەنگی پێی خۆیان.

٤. فەیلەسووفی بریتانیایی سەدەی ١٩، جێرمی بێنتهام کە ساڵی ١٨٣٢ مرد، ٢٦ ئەنگوستیلەی لە دوای خۆی بەجێ هێت بۆ ڕۆشنبیرە گەورەکانی ئەو سەردەمە. توێژەران لە زانکۆی لەندەن شوێنی شەش دانە ئەنگوستیلەکانیان دۆزیەوەتەوە و ئێستا بە دوای ٢٠ دانەکەی تردا دەگەڕێن.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button