بابەتزانستە بنەماییەکان

کۆنترین وێنەی کێشراوەی مرۆڤ لە چاخی بەردین دۆزرایەوە؟

کۆنترین وێنەی کێشراوەی مرۆڤ لە چاخی بەردین دۆزرایەوە؟

کۆنترین کاری هونەری مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەی و لەلایەن کێوە بووە؟
وێنەیەک لە شیوەی “هەشتاگ” لەسەر بەردێک لە ئەفریقای باشوور کێشراوەتەوە کە ٧٣٠٠٠ ساڵ تەمەنی هەیە.
سەردەمانێک لە چاخی بەردیندا، مرۆڤەکان دەستیان کردووە بە جۆرێک هونەری بینینی: نیگارکێشان! ئێستا لە پاشماوەیەکی دێرین لە بنی ئەشکەوتێک لە ئەفریقای باشوور، لەسەر بەردێک وێنەیەک نەخشێنراوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ٧٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر.
کەوناراناس پاول پێتیت دەڵێت “ئەگەر خاڵێکی دەستپێک بۆ چالاکیی سەمبۆلیکی مرۆڤ لەبەر چاو بگرین، ئەم وێنەیە دەبێتە ئەو خاڵە دەستپێکە”.
مرۆڤی پێشمێژوو “هۆمۆ ساپیەن” لە دەوروبەری ١٠٠،٠٠٠ تا ٧٢،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی بلۆمبۆس لە ئەفریقای باشوور ژیاون. دۆزینەوەکانی پێشووتریش ئەوە دەردەخەن کە ئەوان بایەخیان بە هونەر داوە: کەوناراناسەکان لە شوێنەکە مووروویان دۆزیونەوە کە بە شەیتانۆکەی دەریایی و پارچە ئێسک و ئۆکر –مادەەیەکی کانزایی دەوڵەمەند بە ئۆکسایدی ئاسن- بە شێوەیەکی ئەندازەیی ڕازێنراوەنەوە.

#هونەری چاخی بەردین
ئێستا زانایان دەزانن کە دانیشتووانی ئەشکەوتەکەی چاخی بەردین حەزیان بە نیگار کێسان بووە. هێنشیل وود و هاوکارەکانی کە لە هەڵدانەوەی ئەشکەوتەکەدا بەشدارن، شتێکیان دۆزیوەتەوە کە درێژییەکەی ٤ سانیتمەترە و نۆ هێڵی لەسەر کێشراونەتەوە کە یەکتریان بڕیوە. وا دەردەکەوێت کە هێڵەکان بە مادەی ئۆکر کێشرابێتنەوە. ئەم کارە ئەوەی دەرخست کە چۆن مرۆڤەکانی پێشمێژوو کەڵکیان لە مادەی ئۆکر وەک ڕەنگ وەرگرتووە.
فرانسیسکۆ دێ ئیرۆ کەوناراسی فەڕەنسی دەڵێت کە ئەم هێڵانە وەبیرهێنەرەوەی ئەو سەرمەشق و پەتێرانەن کە شتە دۆزراوەکانی ناو ئەشکەوتەکە بوویانن. “هێماکە بە شێوازی جۆراوجۆر لە میدیای جیهاندا بڵاو کرایەوە” ئەمەش بایەخی ئەو هێمایە دەردەخات هەرچەند واتاکەی بە باشی نازانین.

یەکەم هونەرمەندانی مێژوو کێ بوون؟
هەر ئەمساڵ بوو بەڵگەی ئەوە خرایە ڕوو کە نیاندرتاڵەکانیش نزیکەی ٦٥،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە ئیسپانیا لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان نیگارکێشییان کردووە.
ئەپریل نۆوێل کەونارناس لە زانکۆی ڤیکتۆریای کەنەدا دەڵیت کە وا دیارە مرۆڤە سەرەتاییەکان و نیاندرتاڵەکان لە کاتێکی نزیک یەکدا دەستیان کردبێت بە نیگارکێشی. ئەم دەستکەوتە زۆر نائاساییە، دۆزینەوەکان لە داهاتوو زیاتر بۆمان ڕوون دەکەنەوە کە کام یەک لەم دوو جۆرە بوونەوەرە سەرەتا دەستیان بە کاری هونەری کردووە هۆمۆساپیەن یان نیاندرتاڵ؟

وشەکان:
Ochre ئۆکر
Blombos بلۆمبۆس

سەرچاوە:
https://www.nature.com/articles/d41586-018-06664-y

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button