بابەتمێشک

لابردنی خانە کۆنەکان یارمەتیی مێشک دەدات

لابردنی خانە کۆنەکان یارمەتیی مێشک دەدات

کۆمەڵێک کۆمپانی دژە-پیری وەک یونیتی بایۆتێک، کلیێرا بایۆتێک و ئۆسین بایۆتەکنۆلۆژی پێیان وایە لە نێوان خانەکانی پیری (ئەو خانانەی کە چیتر دابەش نابن) و پیریدا پەیوەندی هەیە.
لابردنی ئەو خانانەی کە حاڵەتێکی وەک چوونە خەویان هەیە، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی لاوێتی.
زانایان کە ئێستا بە وردی لەسەر کاریگەریی ئەو خانانە لەسەر مێشکی مشک کاریان کردووە لەوە گەیشتوون کە ئەم خانانە دەبنە هۆی لەدەستچوونی یادەوەری و تێکچوونی نۆرۆنەکان (neurodegeneration).
لەم توێژینەوەیە نوێیەدا، نووسەری سەرەکی دارێن بەیکێر دەڵێت کاتێک توێژەران خانەکانی پیرییان لا دەبرد یان ڕێگەیان لە کۆبوونەوەیان دەگرت، دەیانتوانی ڕێگە لە تێکچوونی نۆرۆنەکان لە مێشکی مشکدا بگرن.
ئەم توێژینەوەیە کە لە نەیچێردا بڵاو کراوەتەوە، لە یەکەم توێژینەوەکانە کە لە پەیوەندیی خانەکانی پیری و نەخۆشیەیکانی وەک ئالزایمێر و پارکینسۆن دەکۆڵێتەوە. بەیکێر دەلێک کە کاری لابردنی خانەکان بەم زووانە لەسەر مێشکی مرۆڤ کردەیی نییە. تاقیکردنەوەکانی پێشتر لەسەر ئەم شێوازەی دژەپیری، کە یەکێکیان لە یونیتی بایۆتێک کراوە، بۆ چارەسەری هەندێک نەخۆشیی تایبەت بووە وەک هەوکردنی جومگەکانی ئەژنۆ.
بە ئامانج کردنی ئەم خانانە لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی دژەپیرییەوە بووەتە ڕێبازێکی سەرەکی کارکردن. بەیکێر دەلێت کە نازانین کردنە ئامانجی خانەکانی پیری دەتوانیت یارمەتیدەر بێت یان کاریگەریی لاوەکی وەک سەرهەڵدانی شێرپەنجەی لێ دەکەوێتەوە “ئێمە هێشتا ئەوە نازانین”.
وشەکان:
senescent cells خانەکانی پیری
arthritis هەوکردنی جومگەکان
Neurodegeneration تێکچوونی نۆرۆنەکان
سەرچاوە:
https://www.technologyreview.com/s/612124/clearing-out-old-cells-might-help-the-brain/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button