بابەتزانستە بنەماییەکان

توێژینەوە لەسەر توێژینەوە

توێژینەوە لەسەر توێژینەوە

لە بواری سەرووتوێژینەوەدا خوێندنەوە دەکرێت بۆ ئەوەی کە چۆن توێژینەوە  دەکرێت و چۆن توێژینەوە بە ڕێگەی هەڵەدا دەڕوات.

ساڵانە یەک ملیارد دۆلار لە سەرانسەری جیهاندا لەسەر توێژینەوە خەرج دەکرێت، ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە ژمارەیەکی کەم لەسەر خودی زانست توێژینەوە دەکەن، هەرچەند ئەو ژمارەیە ئێستا لە زۆربووندایە. ئەمەش لەو تێگەیشتنەوە سەرچاوە دەگرێت کە توێژینەوە بۆخۆی هەمیشە ڕاست نییە و گەڕانێکی عەینی بۆ زانین نییە. ئێدیتۆری جورناڵە پزشکییەکان لە دەیەکانی ڕابردوودا وتاری وەهایان بڵاو کردووەتەوە کە ئێستا بووەتە مایەی شەرمەزارییان. هەر بۆیەش بوارێکی نوێ بە ناوی “جورناڵناسی” هاتووە ئاراوە.

بە گشتی ئامانج لە سەرووتوێژینەوە دوو شتە، یەکەمیان ئەوەی کە بزانرێت خودی توێژینەوە لە خۆیدا چییە و هەروەها ئەوەی کە چۆن توێژینەوەکان باشتر بکرێن. توێژەرانی ئەم بوارە زۆر شتی شیاوی بیرکردنەوە دەدەن بە زانا شوێنکەوتووەکانیان بەڵام پەیامی ئەوان بە گشتی ئەمەیە: ئەگەر باشتر لەوە بگەین کە چی دەکەین، ڕەنگە بتوانین بە شێوەیەکی باشتر جێبەجێی بکەین.

 

لە سەرووتوێژینەوە یان مێتاتوێژینەوەدا لەسەر چی کار دەکرێت؟

بە گشتی توێژینەوەکانی ئەم بوارە دەبنە پێنج پۆلی سەرەکی کە ئەوانیش بەم شێوەیەن:

میتۆدەکان: توێژینەوە بە چ شێوازێک دەکرێت؟ لێرەدا لەسەر دیزاین، میتۆد، ئامار، گریمانە، و ئاکار لە توێژینەوەدا توێژینەوە دەکرێت.

ڕاپۆرت: لێرەدا لەسەر چۆنیەتیی گەیاندن و ستانداردەکانی ڕاپۆرت نووسین لە زانستدا، توێژینەوە دەکرێت.

بەرهەمهێنانەوە: ئامانج لە بەرهەم هێناونەوە ئەوەیە کە توێژینەوەکە پشتڕاست بکرێتەوە. بۆیە چاوەڕێ دەکرێت کە دراوە و میتۆدەکان هاوبەش بکرێن و تاقیکردنەوەکان دووبارە بکرێنەوە.

هەڵسەنگاندن: کارایی، تێچوو، و قازانجەکانی ڕێبازە کۆن و نوێکانی توێژینەوە بە مەبەستی باشتر کردنیان

پاڵنەر: وردبینی، کارایی، تێچوو و قازانجەکانی ڕێبازە کۆن و نوێیەکان بۆ ڕیزبەندی و هەڵسەنگاندنی کارایی، کوالیتی، بایەخی توێژینەوە، و هەروەها هەڵسەنگاندنی تیمەکان و ڕێکخراوەکانی تویژینەوە.

 

وشەکان:

Metaresearch سەرووتوێژینەوە

Journalology جورناڵناسی

 

سەرچاوەکان:

http://www.sciencemag.org/news/2018/09/metaresearchers-study-how-research-done-and-why-it-goes-wrong

https://journals.plos.org/plosbiology/article?id=10.1371/journal.pbio.2005468

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button