بابەتمێشک

چۆن دەیسەلمێنیت بۆ کەسێک کە مرۆڤی؟

چۆن دەیسەلمێنیت بۆ کەسێک کە مرۆڤی؟

وای دانێ تۆ و ڕۆبۆتێکی مرۆڤئاسا لەبەردەم دادەورێکدان کە بڕیار دەدات ڕۆبۆتە مرۆڤئاساکە بکوژرێت و تۆ زیندوو بمێنیتەوە. چی دەڵێیت بۆ ئەوەی بیسەلمێنیت کە تۆ مرۆڤەکەی؟!

توێژەران لە ١٠٠٠ بەشداربووی سەرهێڵیان پرسی کە ئەو سیناریۆیە وێنا بکەن.  بەشدرابووەکان وشەی وەک “ئەوین”، “لێبوردن” و “مۆز”یان وت، ڕەنگە وایان بیر کردبێتەوە کە ماشینەکان ناتوانن ئەو وشانە بە کار بهێنن. پاشان توێژەرەکان ئەو وشانەی کە زۆر باون لەپاڵ یەکتر دایاننان و بە شێوەی سەرهێڵ لە ٢٠٠٠ کەسیان پرسی کە کام یەک لەو دوو وشانە ئی ڕۆبۆتن و کامیان هی مرۆڤن، لە کاتێکدا هەردووکیان لە لایەنە مرۆڤەوە وترابوون.

وشەی براوە زۆر سەرنجڕاكێش بوو و هیچ پەیوەندییەکی بە هەست و سۆزەکانی مرۆڤەوە نەبوو وشە براوەکە “poop” واتە “گوو” بوو. توێژەران پێیان وایە، ئەو وشانەی کە دەبنە هۆی ورووژاندنی هەستی مرۆڤ نەک وەسفی هەستەکان، لەوانەیە ئەنجامێکی باش بە دەست بهێنن.

ئەم تاقیکردنەوە ڕەنگە بەم زووانە لە بواری کۆمپیوتەردا کەڵکی نەبێت بەڵام  دەتوانێت بۆ تێگەیشن لە کلیشەکان سەبارەت بە گرووپەکان یارمەتیدەر دەبێت. بۆ وێنە، چ وشەیەک دەڵێیت بۆ ئەوەی بە کەسێک بسەلمێنیت کە ژنی؟

 

https://www.sciencemag.org/news/2018/09/want-convince-someone-you-re-human-one-word-could-do-trick

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button