کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی سفر

کورتەی سەرنجڕاکێشترین هەواڵەکانی هەفتە

کورتەی سەرنجڕاکێشترین هەواڵەکانی هەفتە

١.

توێژەران شانەی تۆڕینەی چاویان لە تاقیگەدا دروست کرد و بۆ یەکەمجار ئەو خانانەی چاویان  پەرە پێدا، کە توانایی جیاکردنەوەی ڕەنگەکانمان پێدەدەن.

٢.

 

نزیکەی ١١٥٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، باڵندەیەکی گەورە منداڵێکی قووت داوە، ئێستا زانایان لە ڕێگەی فۆسیلی پەنجەکانی ئەو منداڵەوە، خەریکی دروستکردنەوەی ساتی ڕووداوەکەن.

٣

مارمێلکەیەکی خوێنشیرین لە نەخۆشخانەیەکی ئاژەڵان لە هاوایی، بە پێیەکانی چەندین تەلەفۆنی کرد، کاتێک مارمێلکەکەیان دۆزییەوە، بە پێیەکانی خەریکی تەلەفۆنکردن بوو.

٤

گرووپێک خۆبەخش لە بریتانیا بۆ توێژینەوەیەکی زانستی ئامادە بوون کە خۆیان بدەنە بەر بەکتریای کۆکەڕەشە. لە بارودۆخێکی کۆنترۆڵکراودا بەکتریاکان کرانە ناو لووتی بەشداربووەکان تاوەکوو سەیری کاردانەوەیان بکەن.

 

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/60046-strange-science-news.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button