بابەتتەندروستی

ئایا دوو نێر یان دوو مێ دەتوانن منداڵیان ببێت؟

ئایا دوو نێر یان دوو مێ دەتوانن منداڵیان ببێت؟
بۆ یەکەم جار توێژەران توانییان لە ڕێگەی دی.ئێن.ئەی لە دوو مشکی مێ، بێچووە مشکی تەندروست و ساخ دروست بکەن، هەندێکیان گەورە بوون و تەنانەت بێچووشیان خستوونەتەوە. هەروەها زانایان بە تێکەڵکردنی ماددەی جەنەتیکیی دوو مشکی نێر توانییان بەچکە مشک دروست بکەن، هەرچەند بەچکەی دوو نێرەکە تەنیا چەند ڕۆژ ژیان.
ئەو شێوازەی تیمەکە بۆ دروستکردنی بەچکەکان بە کاریان هێناوە ڕۆژی ١١ی ئۆکتۆبر لە جورناڵی ستێم سێڵدا بڵاو بووتەوە، کە هۆکارە جەنەتیکییە گرینگەکان بۆ گەشەی تۆلێکی تەندروست دەخاتە ڕوو. هێشتا زانایان دڵنیا نین کە بکرێت لەم شێوازە بۆ مرۆڤیش کەڵک وەربگیرێت.
هەندێک لە ئاژەڵەکان وەک هەندێکی جۆری تایبەت لە باڵندەکان، ماسییەکان و مارمێلکەکان، دەتوانن تەنیا لە ڕێگەی یەک ڕەگەز یان تەنانەت یەک کەسەوە زاوزێ بکەن بەڵام گواندارەکان پێویستیان بە ڕەگەزی بەرامبەرە بۆ ئەوەی وەچەی دوای خۆیان دروست بکەن.
زانایان پێیان وایە، ئەمە بە هۆی نیشانە جەنەتیکییەکانە، هەندێک تەگی کیمیایی بچووک کە بە دی.ئێن.ئەی دەلکێکن و جینەکە دەکوژێننەوە. ئەوان نزیکەی ١٠٠ دانە لەم تەگانەیان دۆزیونەتەوە، زۆربەی ئەوانەی دۆزراونەتەوە گەورەبوونی تۆل دەخەنە ژێر کاریگەرییەوە.
زۆربەی ئەو جینانەی کە لە ڕەگەزێکدا تەگیان لێدراوە، لە ڕەگەزی بەرامبەردا بە شێوەی تەگلێنەدراو دەمێننەوە. تێکەڵبوونی دوو جینی یەکسانی تەگلێدراو لە تۆلدا دەبێتە هۆی مەرگ، هەروەک کاتێک دوو کەسەکە لە یەک ڕەگەز بن ئەو شتە ڕوو دەدات.
بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم بەربەستەدا، کی ژۆ، نووسەری توێژینەوەکە لە ئەکادیمیای چێنی بۆ زانستەکان لە پەکین و تیمەکەی لە تاقیگەدا خانەی بنەڕەتیی تۆلیان لە لە سپێرم یان هێلکەوە پەرە دا. ئەم خانانە تەنیا یەک کۆمەڵە کرۆمۆسۆمیان هەیە و وەک زۆربەی خانەکان لە خۆگری ناوچەی جەنەتیکین کە دەتوانن تەگە کیمیاییەکان بەرهەم بهێنن.
توێژەان ئەو ناوچە جەنەتیکییانەیان سڕییەوە، و بە دوای گرووپێک لەو شوێنانەدا گەڕان کە بەبێ ئەوە گەشەی تۆلێکی تەندروست ڕابگیرێت، بیانسڕنەوە. پاشان تیمەکە خانەیەکی بنەڕەتییان لە مشکێکی مێ لەگەڵ هێلکەیەک لە مشکێکی دیکە تێکەڵ کرد تاوەکوو لە دوو دایکەوە بەچکە دروست بکەن. هەروەها خانەیەکی بنەڕەتییان لە مشکێکی نێر وەرگرت و لەگەڵ سپێرمی نێرێکی تر کردیانە ناو هێلکەیەک کە ناوکی نەبوو تاوەکوو بەمشێوەیە لە دوو نێریش بەچکە دروست بکەن.
پاش سڕینەوەی، سێ ناوچەی جەنەتیکی، توانییان ٢٩ مشکی زیندوو لە مێیەکان دروست بکەن، کە ٧ دانە لەمانەش توانییان بەچکەیان ببێت. بۆ دروستکرنی بێچوو لە نێرەکان ٧ ناوچەیان سڕییەوە تا ١٢ بێچوویان دروست کرد، بەڵام بە هۆی کێشەی هەناسەدا و هەبوونی شلەی زیادە لە شانەکانیاندا تەنیا ٢ ڕؤژ ژیان.

وشەکان:
Fetus تۆل
Genetic imprint نیشانەی جەنەتیکی
Tag تەگ

سەرچاوە:
https://www.nature.com/articles/d41586-018-06999-6

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button