بابەتتەکنەلۆجیا

تێپەڕوشەی وەزارەتی بەرگری لە ٩ چرکەدا شکێنرا. چەکی ئەمریکایی چەندە پارێزراون؟

تێپەڕوشەی وەزارەتی بەرگری لە ٩ چرکەدا شکێنرا. چەکی ئەمریکایی چەندە پارێزراون؟
سیستمەکانی چەک کە لە لایەن وڵاتی وەزارەتی بەرگریی وڵاتی ئەمریکاوە پەرە دراون، لەبەر مەرسیی هێرشی سایبێریدان. بەپێی ڕاپۆرتێک کە فەرمانگەی لێپێچینەوەی حکومەتیی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، کەسانی شارەزا دەتوانن بەبێ ئەوەی پێیان بزانرێت کۆنترۆڵی هەندێک لەو چەکانە بە دەستەوە بگرن. بەپێی ڕاپۆرتەکە، تیمێکی تاقیکردنەوە توانییان کە تێپەڕوشەی یەکێک لە بەڕێوەبەران تەنیا لە ٩ چرکەدا بشکێنن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە “لە ڕێگەی ئامراز و تەکنیکی زۆر سادەوە تاقیکەرەوەکان توانییان کە سیستمەکان کۆنترۆڵ بکەن، هۆکاری سەرەکیی ئەمەش بۆ بەڕێوەبردنی لاوازی تێپەڕوشە و پەیوەندیی نهێنینەکراو دەگەڕێتەوە.”
ئەم ڕاپۆرتە بەپێی داواکاریی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکان لە سێنا ئامادە کرا، کە لە ئێستادا چاوەڕێ دەکرێت وەزارەتی بەرگری ١.٦٦ تریلیۆن دۆلار لەسەر پەرەدانی سیستمەکانی چەک سەرمایەگوزاری بکات.
سیستمەکانی چەک تا دێت زیاتر پشت دەبەستن بە نەرمامێر و ئامێری پەیوەندیگرتن هەر ئەمەش وا دەکات کە زیاتر لەبەر مەترسیی هێرشی سایبریدا بن.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت دەکرێت هەر بەشێکی نەرمامێرەکان هەک بکرێن لەوانە “هەڵکردن و کوژاندنەوەی سیستمەکان، دیاریکردنی ئامانجی مووشەک، کۆنترۆڵی ئاستی ئۆکسیجنی فڕۆکەوان”.

وشەکان:
Unencrypted نهێنینەکراو
Password تێپەڕوشە

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/63841-defense-department-weapons-vulnerable-cyberattacks.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button