بابەتتەندروستی

چۆن وابکەین شۆردنی ددان لای منداڵەکانمان چێژبەخش بێت؟

ئەگەر وا دەزانی ھەر تۆ سەرقاڵی و منداڵ ھیچ ئیشێکی نییە، ئەوا خۆت بخە جێی مناڵێک، سەرەڕای ئەرکی قوتابخانە و چالاکییەکانی، ھەموو ڕۆژێک پێویستە فێری ئەوە ببن چۆن ئاگاداری خۆیان و ئەوانی تر بن.

یەکێک لەو پێویستییانەی ژیان کە پێویستە ھەموو منداڵێک فێری ببێت بریتییە لە شۆردنی ددانەکانیان. یارمەتیدانی منداڵان لە خووگرتن بە شۆردنی ددان بۆ ماوەی دوو خولەکی ڕۆژانە ھەنگاوێکی بچوک نییە، بەڵکو کەمێک داھێنان و نوێگەری لە شێوازی شۆردنی ددانەکانیان دەکرێت ببێتە ھۆی ئەوەی ددان شۆردن بە درێژایی تەمەن لە گەڵیاندا بمێنێتەوە.

٤ خولەک لە چێژ و خۆشی
ڕۆژانە بۆ ددان شوشتنی منداڵەکەت تەنھا کات مەگرەوە و چاودێر بیت بەسەریەوە بەڵکو با ددان شوشتنی منداڵەکەت وەک “بۆنەیەک” بێت. ئەو دوو خولەکە گۆرانییە دڵخوازەکەی منداڵەکەت لێ بدە و بە یەکەوە ھەڵپەڕکێ بکەن. یاخود ھەوڵ بدە ئەو دوو خولەکە بە خۆشترین دەنگ چیرۆکێک بۆ منداڵەکەت بگێڕیتەوە. ھەرچی دەکەی بیکە! گرنگ ئەوەیە ئەو دوو خولەکە شتێکی جیاواز و چێژبەخش بکەیت تا کاتی ددان شوشتن کاتێکی زۆر خۆشبێت لای منداڵەکانتان.

وەک ڕۆتینێکی ڕۆژانەکە پێیەوە پاپەندبە!
ڕەنگە جاروبار ناچار بیت ڕێگە بە منداڵەکەت بدەیت ددان نەشوات (بۆ نمونە لە کاتی گەشتکردندا)، بەڵام لە کاتی ئاساییدا بە خشتەی ددان شۆردنەوە پاپەند بە. ھەرجارێک منداڵەکەت بە فڵچە ددانی پاک بکاتەوە، دڵنیاتر دەبیتەوە لەوەی منداڵەکەت بەردەوام دەبێت لەسەر ئەوەی ڕۆژانە دوو جار ددانی بشوات.

لە کاتی شۆردنی ددان، خەڵاتی منداڵەکەت بکە!
منداڵەکەت بە چی شتێک زۆر دڵخۆش دەبێت؟ ئەگەر بە لکاندنی لەزگەی منداڵانە دڵخۆش دەبێت، دەتوانی خشتەیەکی خەڵات دروست بکەیت و ڕێگەی بدەیت ھەموو جارێک لە دوای ددان شۆردن لەزگەیەک بدات لە خشتەکە. ئەگەر حەزی لە خوێندنەوەیە، ئەوا دوای ددان شۆردن لەسەر جێی خەوتن چیرۆکی بۆ بگێڕەرەوە. دەکرێت زۆر ساناتر بێت، تەنھا بە زەردەخەنەوە پێی بڵێ “من شانازی بە تۆوە دەکەم” پاشان بە ھەر پێنج پەنجەکە دەست لە دەست بدەن.

کاراکتەرە سەرمەشقەکان
ئەو کارەکتەرە کامەیە منداڵەکەت زۆر پێی سەرسامە؟ زۆر کتێب و بەرنامەی منداڵان چیرۆکیان تێدایە دەربارەی ددان شۆردن. ئەو کتێب و بەرنامانە بەیەکەوە بخوێننەوە و سەیریان بکەن، پاشان کاتی ددان شۆردن ئەو کاراکتەرانە وەک نمونەیەکی باش بیری منداڵەکەت بێنەوە.

چیرۆک دروست بکە!ئەگەر ھیچ چیرۆک و کاراکتەرێکی وەھات نەدۆزییەوە منداڵەکەتی پێ ھان بدەیت، ئەوا خۆت چیرۆکێک دروست بکە. منداڵەکەت ڕەنگە تاقە پاڵەوان بێت بە ددان شۆردن شەڕی ئەو کەسە خراپانە بکات کە دەبنە ھۆی کلۆربوونی ددانەکانیان.

بەیەکەوە بچنە بازاڕ
ڕێگە بە منداڵەکەت بدە خۆی فڵچە و ھەویر ددانەکەی ھەڵبژێرێت. ھەڵبژاردنی فڵچەیەکی دیاریکراو ڕەنگە زیاتر چێژبەخش بێت بۆ منداڵەکان، ددان ھەویری فلۆرایدیش بە ڕەنگ و بۆی جیاواز ھەیە.

ددان شۆردن بکە بە کارێکی خێزانی
منداڵەکەت لە تۆوە فێردەبێت، بۆیە ببە بە نموونەیەکی باش. ئەو خێزانانەی بە یەکەوە ددانیان دەشۆن، ھۆکارێکی باشتریشیان بۆ خۆشی و خەندە ھەیە.

 

وشەکانHigh five  دەستلەدەستدان
Toothpaste  ھەویری ددان
Tooth brush  فڵچەی ددان

سەرچاوە:

https://www.mouthhealthy.org/en/babies-and-kids/fun-ways-to-encourage-kids-to-brush?source=promospots&content=rotator&medium=brushing_kids

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button