بابەتتەکنەلۆجیا

دروستکردنی کۆمپیوتەر لە پەیکەرەخانە

دروستکردنی کۆمپیوتەر لە پەیکەرەخانە

دروستکردنی کۆمپیوتەر لە پەیکەرەخانەکان –پەیکەرەخانە، خانەکە پێکەوە ڕادەگرێت- ڕێگەی ئەوەمان پێدەدات ماشینێکی بچووک دروست بکەین و لە باری بەکارهێنانی وزەشەوە زۆر کاراتر بێت.
ئەندرو ئاداماتزکی لە زانکۆی وێست لە بریتانیا و هاوکارەکانی بناخەیەکی بیردۆزەییان بۆ ژمێرکاریی پەیکەرەخانەکان پەرە پێداوە، پەیکەرەخانە داربەستێکە کە لە چەندین پڕۆتین پێک دێت و بیچمی خانەکان دیاری دەکات.
پەیکەرەخانە چەندین بەشی هەیە؛ لەوانە بۆرییەک بە پانتایی ٢٥ نانۆمەتر کە لە پڕۆتینێک بە ناوی توبولین پێکهاتووە و فیلامێنت بە پانتایی ٦٠ نانۆمەتر کە لە پڕۆتینێک بە ناوی ئەکتین پێک دێت. ئەم پێکهاتانە زانیاریی بە شێوازی پەتێرنێک لە ئەتۆمەکان، ئەلەکترۆنەکان و یۆنەکان بڵاو دەکەنەوە و ڕێگەی پەیوەندی لە نێوان بەشەکانی خانەدا دابین دەکەن. بە تێکەڵکردنی ئەم پەتێرنانە بە شێوازی جیاجیا، لەوانەیە بکرێت کاری ژمێرکاریی سادە ئەنجام بدرێت. لێرەشەوە دەکرێت یەکە بنەماییەکانی کۆمپیوتەرە دیجیتاڵەکان، واتە دەروازە لۆجیکییەکان دروست بکرێن.
ئاداماتزکی و هاوکارەکانی پێیان وایە ئەو ئامێرانەی لە پەیکەرەخانە دروست دەکرێن لە ئەوانەی لە دی.ئێن.ئەی دروست دەکرێن –شێوازێکی تری ماشینی زیندەوەری کە هەندێک کەس پێیان وایە دەتوانێت دنیای کۆمپیوتەر ئاڵوگۆڕ بکات- باشتر دەبن. دی.ئێن.ئەی لە پاشەکەوتدا باشە بەڵام لە پێواژۆی سیگناڵەکاندا لاوازە. توبولین و ئەکتین ئاڵۆزییان لە دی.ئێن.ئەی کەمترە و کارکردن لەگەڵیان سادەترە.
ڕاس کینگ لە زانکۆی مەنچستەر کە لەسەر کۆمپیوتەری دی.ئێن.ئەی کاری کردووە، گومانی لەمە هەیە. ئەو پێی وایە کە ئاستەمە لە مێکانیزمەکانی ئاڵوگۆڕی سیگناڵ لە پەیکەرەخانەدا بۆ ژمێرکاریی دیجیتاڵی لە ئاستی ئەتۆمیدا کەڵک وەربگیرێت.
ئەو لەگەڵ ئاداماتزکی هاوڕایە کە سەردەمی سیلیکۆن بەسەر دەچێت. ئەو دەڵێت “ئێمە لە دۆخێکداین کە یەک سووپەرکۆمپیوتەر بە قەد هەزاران ماڵ وزە دەسووتێنێت، ئەوە شتێکی نەگونجاوە!”

وشەکان:
Cytoskeleton پەیکەرەخانە
Actin ئاکتین
Filament فیلامێنت
Tubule بۆری
Tubulin توبولین
Logic gate دەروازەی لۆجیکی
Computation ژمێرکاری
Process پێواژۆ
سەرچاوە:
New Scientist, 27 October 2018, No3201.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد