بابەتتەندروستی

تەندروستترین ڕێگە بۆ بردنەسەری کێش چییە؟

تەندروستترین ڕێگە بۆ بردنەسەری کێش چییە؟

بۆ زۆربەی خەڵکی، کەمیی کێش کێشە نییە بەڵکوو کێشی زیادە کێشەیە. ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لە ئەمریکا قەڵەو بوون ڕووی لە زیادی کردووە، بەڵام ڕێژەی کەسانێک کە کێشیان کەمە وەک پێشووتر بە کەمی ماوەتەوە، نزیکەی ٥ لە سەد کەمیی کێشیان هەیە.
هەروەک کێشی زیادە دەبێتە هۆی کۆمەڵێک نەخۆشی، کەمیی کێشیش کۆمەڵێک دەرەنجامی نەخوازراوی لێدەکەونەوە، ئەو کەسانەی کە نوانەی بارستایی لەشیان (بی.ئێم.ئای) کەمتر لە ١٨.٥ بێت، کەمیی کێشیان هەیە.
بە هۆی ئەوەی ئێسک و ماسولکەکانیش لەسەر بی.ئێم.ئای کاریگەرییان هەیە. لەوانەیە هۆکارێکی کەمیی کێش بۆ لەدەستچوونی بارستایی ماسولکە و ئێسکەکان بگەڕێتەوە کە دەتوانێت ببێتە هۆی لاوازی و شکانی ئێسکەکان.
سەرنج بدەن کە کەمیی کێش لە ڕوانگەی پزیشکییەوە بە پێوەری بی.ئێم.ئایە و ئەوەی کەسێک لاوازە بە واتای ئەوە نییە کە کەمیی کێشی هەیە بۆ ئاگاداری لەسەر ئەو پێوەرە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن کە لەلایەن ئەنستیتۆی نەتەوەیی تەندروستیی ئەمریکاوە ئامادە کراوە:
https://www.nhlbi.nih.gov/health/educational/lose_wt/BMI/bmicalc.htm
ئەگەر پێوەری بی.ئێم.ئای کەمتر لە ١٨.٥ بێت، ئەوە کەمیی کێشتان هەیە. ئێستا بۆ ئەوەی کە بە شێوەی تەندروست کێشمان ببەینە سەر چی بکەین؟
ئێریک ڕاڤوسین، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ویلایەتیی لویزیانا دەڵێت “ئەو خواردنانە بخۆن کە چەورییان بەرزە وەک ڕۆنی زەیتوون، ئاڤۆکادۆ، دانەوێڵەکان و ڕۆنەکانیان و ماسیی قەڵەو هەموویان بژاردەیەکی باشن. هەروەها دەکرێت ئەو بەرهەمە شیرەمەنییانە بە کار بهێنن کە چەورییان زۆرە وەک شیری، پەنیر و ماست.”
ئەگەر سەیری ئەو خواردنانە بکەن کە بۆ دابەزاندنی کێش پێشنیار دەکرێن، سەرتان لەم پێشنیارە سووڕ دەمێنێت. چۆن دەکرێت خواردنێک هەم بۆ دابەزاندنی کێش و هەم بۆ بەرزکردنەوەی کێش پێشنیار بکرێت؟! وەڵامەکەی ئەوەیە کە ئەو خواردانەی کە دەوڵەمەندن بە چەوری، زووتر هەستی تێریمان پێ دەدەن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بە گشتی کالۆریی کەمتر بە کار بهێنن، بەڵام ئەگەر بە بە ئەندازەی پێویست لەم خواردنانە بخۆن دەتوانن ببنە هۆی بەرزبوونەوەی کێش. باشتر وایە کە چەورییەکان بە شێوەی خواردنەوە و دوای نانخواردن بە کار بهێنن کە بەری دڵتان نەگیرێت و ئیشتیاتان بمێنێت. بۆ وێنە دەتوانن ڕۆنەکان یان شیرمەنییەکان دوای نانخواردن بخۆنەوە.
بۆ کەسانی سەروو ٦٥ ساڵ باش وایە بە ڕادەی پێویست پڕۆتین بە کار بهێنن کە یارمەتیی ڕاگرتن و گەورەبوونی ماسولکەکان دەدات. هەرچەند بە کارهێنانی زۆری پڕۆتین لەو تەمەنەدا دەتوانێت بێتە هۆی کێشە، بەڵام بەکارهێنانی ١.٣ گرام بۆ هەر پۆندێک لە کێشمان (٤٥٣ گرام) لەو تەمەنەدا ئاساییە.
لە کۆتاییدا، وەزشکردنی ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ بردنەسەری پێوانەی بی.ئێم.ئای؛ چونکە کێشی ماسولکەکان لە چەوری زیاترە. ئاسنیش دەتوانێت چڕی و پتەوی ئێسکەکان زیاد بکات و لە شکان و مەترسییەکانی دیکەی ئێسک بتانپارێزێت. وەرزشكردن، هەروەها ئیشتیا زۆر دەکات و دەتوانن سادەتر ئەو خواردنانە بخۆن کە کالۆرییان زیاترە.
ئەگەر هەموو ئەم ڕێگەیانەتان تاقی کردوونەتەوە و کێشەتان چارەسەر نەبووە، باشتر وایە سەردانی پزیشک بکەن. هەروەها پێدەچیت کە بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی خۆتان بە قەدەر پێویست خواردن نەخۆن.

وشەکان:
Body mass index نوانەی بارستایی جەستە

سەرچاوە:
http://time.com/5438895/how-to-gain-weight/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button