بابەتزانستە بنەماییەکان

ڕیزکردنی جینۆمی سەرجەم بوونەوەرانی سەرزەوی

ڕیزکردنی جینۆمی سەرجەم بوونەوەرانی سەرزەوی
هەوڵێکی خەیاڵی بۆ ڕیزیکردنی جینۆمی سەرجەم ئۆرگانیزمەکانی سەرزەوی ڕۆژی ١ی نۆڤەمبر لە لەندەن دەستی پێ کرا.
پڕۆژەی بایۆجینۆمی زەوی ئامانجی ئەوەیە کە لە دەیەی داهاتوودا جینۆمی نزیکەی ١.٥ ملیۆن جۆری ئاژەڵ، گیا، پڕۆتۆزۆن و جۆرەکانی کەڕووەکان ڕیز بکات کە ئەم بوونەوەرانە پێکەوە بە یۆکاریۆت ناوزەد دەکرێن. تێچووی ئەم پڕۆژەیە بە ٤.٧ ملیارد دۆلاری ئەمریکایی دەخەمڵێنرێت، کە تا ئێستا تەنیا بەشێکی ئەو بوودجەیە دابین کراوە.
وەک بەشێک لەم هەوڵە زانایان لە ئەنستیتوتی وێڵکام سانجێر لە بریتانیا ئاشکرایان کرد کە ٦٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکایی لە ماوەی ٨ ساڵدا تەرخان دەکەن، بۆ ئەوەی کە جینۆمی بوونەوەرانی یوکاریۆتیک لە بریتانیا کە نزیکەی٦٦٠٠٠ دانە دەکات، ڕیز بکەن.
ئەو یارمەتییە داراییانەی تا ئێستا بۆ ئەم پڕۆژەیە کۆ کراونەتەوە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکایین. ئەو بڕە پارەیەش تەنیا سێ یەکی تێچووە پێویستەکانی ٣ ساڵی یەکەمی پڕۆژەکەیە کە بڕیار وایە لەم قۆناغەدا لایکەمی جینۆمی یەک دانە لە هەرکام لە ٩٠٠٠ خێزانی ئۆرگانیزمەکانی یوکاریۆتیک ڕیز بکرێت.

وشەکان:
Eukaryote یوکاریۆت
Sequence ڕیزکردن
Protozoan پرۆتۆزۆن
سەرچاوە:
https://www.nature.com/articles/d41586-018-07279-z

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button