بابەتتەکنەلۆجیا

ڕۆبۆتێکی بچووک کە بە ناو چاودا دەڕوات و دەرمان دەگوازێتەوە

ڕۆبۆتێکی بچووک کە بە ناو چاودا دەڕوات و دەرمان دەگوازێتەوە

 

هەر ئەوەندەی کە بیر بکەینەوە ڕۆبۆتێکی بچووک بە ناو چاوماندا دەڕوات، ڕەنگە تەزوویەک بە لەشماندا بێت، بەڵام زانایان بڕوایان وایە کە ڕۆبۆتی بچووکی کۆنترۆڵکراو دەتوانن لە داهاتوودا بە ناو چاودا بڕۆن و دەرمان بگوازنەوە. ئێستا توێژەران، ڕۆبۆتێکیان پەرە داوە کە شێوەی لوولپێچی هەیە و دەتوانێت لە هەزاران شوێندا جێگیر ببێت، بۆ ئەوەی دەرمان بگەیەنێتە شوێنی مەبەست.
شێوازی ناردنی دەرمان لە ئێستادا بۆ نەخۆشیگەلێک وەک ئاوی ڕەش لە ڕێگەی دەرزی یان قەترەوەیە. ئەم شێوازانە هەرچەند کاریگەرن بەڵام نادەقیقن، و دەرمانەکە هەموو چاو دەگرێتەوە.
هەر بۆیە زانایان ئەو ڕۆبۆتە بچووکانەیان بە چاپکەری سێ ڕەهەندی دروست کردووە کە دەتوانن لە شلاوی شووشەیی چاوەوە تێپەڕ بن کە بەشی زۆری چاو پێکدەهێنێت. توێژەران داپۆشەرێکی خز و ماددەی موگناتیسییان بە ڕۆبۆتەکە زیاد کرد تاوەکوو بتوانن لەڕێگەی مەیدانی موگناتیسییەوە مایکرۆڕۆبۆتەکە بجووڵێنن.
پاشان زاناکان چاوی بەرازیان لە قەسابخانە هێنا، بڕی ١٠،٠٠٠ بۆتیان نارد بۆ هەر چاوێک و بە مەیدانی موگناتیسی ڕەوانەیان کرد بۆ تۆڕی چاو. بۆتەکان لە ماوەی کەمتر لە ٣٠ خولەکدا گەیشتنە تۆڕی چاو، ئەوەش نزیکەی ١٠ هێندە خێراترە لەوەی کە ئەو بڕە تەنۆلکەیە بە شێوەی ئاسایی بە ناو چاودا بڵاو ببنەوە.
هێشتا ڕێگەیەکی زۆر دوور و درێژمان لەبەرە بۆ ئەوەی تەم تەکنۆلۆژییە بگاتە نۆرینگەکان. سەرەتا، بەر لەوەی لەسەر مرۆڤ بە کار بێت، دەبێت لەسەر چاوی ئاژەڵی زیندوو تاقی بکرێتەوە. پاشان دەبێت ماددەیەکی ئەمن بە کار بێنن کە باتەکان بەبێ کێشە لەناو چاودا بتوێنەوە.
وشەکان:
Glaucoma ئاوی ڕەش
Retina تۆڕی چاو
Vitreous humor شلاوی شووشەیی
سەرچاوە:
https://www.sciencemag.org/news/2018/11/watch-tiny-robots-swim-through-eyeball-deliver-medicine

 

ئامادەکردن: محەممەد محەممەدئەمینی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button