بابەتزانستە بنەماییەکان

ئاینشتاین لە نامەیەکدا دە ساڵ بەر لە بە دەسەڵات گەیشتنی نازییەکان، ئەڵمانیا لە دژایەتیی جوولەکە ئاگادار دەکاتەوە

ئاینشتاین لە نامەیەکدا دە ساڵ بەر لە بە دەسەڵات گەیشتنی نازییەکان، ئەڵمانیا لە دژایەتیی جوولەکە ئاگادار دەکاتەوە
لە نامەیەکدا کە ساڵی ١٩٢٢ نووسیویەتی، ئالبێرت ئاینشتاین وڵاتەکەی واتە ئەڵمانیا، لە مەترسیی سەرهەڵدانی نەتەوەخوازی و دژایەتیی جوولەکە و توندوتیژی ئاگادار دەکاتەوە.
نامەیەکی دەستنووسی ئاینشتاین کە بۆ خۆشکەکەی نووسیوە، بە ٣٩،٣٥٠ دۆلار لە مەزادخانەیەک فرۆشرا. نامەکە لە ساڵی ١٩٢٢دا نووسراوە و ئاینشتاین یەک دەیە بەر لە بە دەسەڵات گەیشتنی نازییەکان، باس لە مەترسیی نەتەوەخوازی و توندوتیژی دەکات.
ئاینشتاین نامەکەی دوای تیرۆری هاوڕێکەی والتێر راتێنۆ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە دەستی ڕاستڕەوە توندئاژۆکان نووسیوە. ئەو شوێنەی کە نامەکەی لێ نووسراوە دیار نییە، چونکە پاش تیرۆری هاوڕێکەی، پۆلیس ئاگاداری کردەوە کە دەکوژرێت، هەر بۆیە ئاینشتاین لە بەرلین ڕایکرد بۆ شوێنێکی شاراوە لە باکووری ئاڵمانیا.
ئاینشتاین نووسی “کەس نازانێت من لە کوێم، و باوەڕم هێناوە کە ون بووم. سەرەڕای دژایەتییەکی زۆری جوولەکە لەلایەن هاوکارەکانم، من کارەکانم بە باشی دەکەم. سەردەمێکی تاریکی سیاسی و ئابووری بەڕێوەیە، خۆشحاڵ دەبم کە بتوانم بۆ نیوە ساڵێک لە هەموو شت دوور بم.”
ساڵێک دوای نووسینی ئەو نامەیە، کاتێک ئاینشتاین لە زانکۆکانی دەرەوە خەریکی وانەوتنەوە بوو، ئاگادار کرایەوە کە خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی بە بۆنەی توێژینەوەکانی لەسەر کایگەریی فۆتۆئەلەکتریک بردووەتەوە. پاشان گەڕایەوە ئەڵمانیا و تا کاتی بە دەسەڵات گەیشتنی نازییەکان لە ساڵی ١٩٣٣لەوێ مایەوە. دواتر کە یاساکانی دژەجوو لە ئەڵمانیا سەپێنران، جوولەکەکان لە پۆستە کۆمەڵایەتییەکان وەک وانەوتنەوە دوور خرانەوە.
کاتێک هیتلەر بووە ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا، ئاینشتاین لە دەرەوە وانەی دەوتەوە، هەر ئەوکات شارۆمەندێتیی ئەڵمانیای ڕەد کردووە و کۆچی کرد بۆ ئەمریکا کە تا کاتی مردنەکەی لەوێ ژیا.

وشەکان:
Photoelectric effect کاریگەریی فۆتۆئەلەکتریک
سەرچاوە:
https://www.livescience.com/64096-einstein-letter-warns-anti-semitism.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button