بابەتتەکنەلۆجیا

دەرهێنانی بیتکۆین لە دەرهێنانی زێڕ وزەی زیاتری دەوێت

دەرهێنانی بیتکۆین لە دەرهێنانی زێڕ وزەی زیاتری دەوێت
لە ٣٠ مانگدا، دراوەی ئەلەکترۆنی بە قەدەر ١ ملیۆن ئۆتۆمبیل دایۆکسایدی کاربۆنی بەرهەم هێناوە. بەرهەمهێنانی دراوەی دیجیتاڵ چەندین بەرامبەری دەرهێنانی زێڕ، وزەی دەوێت.
ئەگەر بتهەوێت بە قەدەر یەک دۆلار دراوەی دیجیتاڵی دەربهێنیت وزەیەک کە پێویستە بۆ ئەم کارە بەرامبەرە لەگەڵ دەرهێنانی زێڕ بە نرخی یەک دۆلار لە کانزایەک. مەبەست لە دەرهێنانی بیتکۆین چییە؟ دەرهێنانی بیتکۆین پێواژۆیەکە لە نێوان دوو کۆمپیووتەردا دەکرێت، تاوەکوو مامەڵەکانی بیتکۆین پارێزراو بکات و پشتڕاستیان بکاتەوە. لە ڕێگەی ئەم پێواژۆیەوە بیتکۆینێکی نوێ بە سیستم زیاد دەبێت.
دراوە دیجیتاڵییەکان وەک بیتکۆین نیگەرانیی ژینگەییان دروست کردووە، چونکە بەرهەمهێنانی دراوە مەجازییەکان بڕێکی زۆر کاری ژمێرکاری دەوێت کە ئەوەش وزەیەکی زۆر دەسووتێنێت.
ماک کراوس و تابێت تۆلایمەت کە توێژەری سەربەخۆن، دەڵێن، بۆ بەرهەمهێنانی یەک دۆلاری ئەمریکایی لە بیتکۆیندا نزیکەی ١٧ مێگاژول وزە پێویستە، ئەوان تەنانەت کارە لاوەکییەکان وەک ساردکردنەوەی کۆمپیووتەرەکیانیان بۆ ئەم کارە لەبەرچاو نەگرت. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بۆ دەرهێنانی زێڕ بە نرخی ١ دۆلار نزیکەی ٥ مێگاژول و بۆ دەرهێنانی پلاتینیۆم بەو نرخە ٧ مێگاژول پێویستە. لەو لیستەدا ئەلومینیۆم لەسەرووی لیستەکەوە بوو بە ١٢٢ میگاژولەوە.
لە ماوەی ٣٠ مانگدا لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠١٨، بەپێی ڕاپۆرتی نووسەرەکان، دەرهێنانی بیتکۆین ٣ تا ١٣ ملیۆن تۆن دایۆکسایدی کەربۆنی بەرهەم هێناوە. سەرەڕای ئەوەی کە لەم بەراوردەدا بڕی کەربۆن دایۆکساید بۆ ڕاگرتنی دراوەکە لەبەرچاو نەگیراوە، بڕی بەرهەمهاتوو لە ڕێگەی بیتکۆینەوە، هاوتایە لەگەڵ بڕی بەرهەمهاتوو لەلایەن ١ ملیۆن ئۆتۆمبیل. بەو حاڵەشەوە ئەوە هێشتا کەمتر لە یەک لە سەدی کەربۆن دایۆکسایدێک کە لە سەرانسەری جیهاندا بەرهەم دێت.

وشەکان :
bitcoin mining دەرهێنانی بیتکۆین

ئامادەکردن: موحەممەد موحەممەدئەمینی

سەرچاوە:
https://www.nature.com/articles/d41586-018-07283-3
https://www.bitcoin.com/bitcoin-mining

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button