بابەتتەندروستی

توێژینەوە لەسەر خۆراک زۆر لاسەنگە بەرەو کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی خۆراک

توێژینەوە لەسەر خۆراک زۆر لاسەنگە بەرەو کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی خۆراک

ڕوانگە و بڕوای ئێمە بەرامبەر بە بەرهەمە خۆراکییەکان لە ڕێگەی ئەو توێژینەوانەوە دروست دەبن کە کۆمپانیاکانی خۆراک تێچووی توێژینەوەکان دەدەن. بۆ وێنە پیشەسازیی چۆکلێت لەبەر چاو بگرن. لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا گەورە بەرهەمهێنەرانی چوکلێت وەک نێسڵ، مارس، باری کالیبات و هێرشی میلۆنان دۆلاریان لە توێژینەوەی زانستیدا خەرج کردووە. لە بەدواداچوونێکدا کە لەسەر ١٠٠ توێژینەوە کراوە کە کۆمپانیای مارس لە ساڵی ڕابردوودا سەرمایەگوزاری لەسەر کردوون، ئەنجامی توێژینەوەکان باس لە کاریگەریی سەرسووڕهێنەری کاکائۆ و چوکلێت دەکەن و بانگەشە دەکەن بۆ قازانجی چوکلێت و کاکائۆ بۆ تەندروستیی دڵ تا توانایی کاکائۆ لە بەرەنگاریی نەخۆشیدا. ئەم توێژینەوانە و بانگەشەی میدیاکان، تێگەیشتنی گشتییان لەسەر بەرهەمەکانی چوکلێت گۆڕیوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەم بەرهەمانە زیانیشیان هەیە و پڕن لە شەکر و کالۆری.
لە کتێبێکی نوێدا بە ناوی “ڕاستییەکی تاڵ”، ماریۆن نێسڵ، توێژەری خۆراک لە زانکۆی نیۆیۆرک باس لە دەیان نموونەی سەرنجڕاکێشی وەک ئەمە دەکات. هەروەها باس لە چۆنیەتیی تەرخانکردنی پارە لە لایەن کۆمپانیاکانەوە بۆ گرووپە بارزرگانی و تاقیگەکان دەکات. ئەو پیشانی دەدات کە ئەم کێشەیە چۆن دەبێتە هۆی هەڵخەڵەتاندن و بڕوای ئێمە سەبارەت بە تەندروستی تێکدەدات.
ئەو شی دەکاتەوە کە بۆچی ئەو تێڕوانینەی کە پێمانوابێت خواردنێک تواناییەکی سەیری هەیە، تێڕوانینێکی هەڵەیە. ئەو دەنووسێت “خواردنەکان دەوا و دەرمان نین”، “ئەوەی کە پێمانوابێت جۆرێک خواردن قازانجێکی تایبەتی تەندروستی هەیە، بیرکردنەوەمان بە هەڵەدا دەبات. ئێمە تەنیا یەک جۆر خواردن ناخۆین. ئێمە تێکەڵەیەک لە چەندین خواردن دەخۆین کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە گۆڕاندان؛ جیاوازبوونی ئەو خواردانەی دەیخۆین پێویستیی ئێمە بە ماددە کانزاییەکان پڕ دەکاتەوە.”
لە وتووژێکدا نێسڵ دەڵێت: زانستی خواردن لە زانکۆکاندا وەک ڕێگەیەک بۆ پشتیوانی لە پیشەسازیی خۆراک دەستی پێکردووە. فەرمانگەی زانستیی خۆراک لە زانکۆی کۆرنێل نموونەیەکی باشە. لە سەرەتای سەدەی ٢٠ەمدا، زانکۆی کۆرنێل فەرمانگەکانی شیرەمەنی، گۆشت و زانستی ماددە پیسکەرەکانی بنیات نا تاوەکوو پشتیوانی لەو پیشەسازییانە بکات. لەگەڵ ئەوەی پیشەسازیی خۆراکە ئامادەکان پەرەی سەند، زانکۆکان دەستیان کرد بە بەکرێگرتنی زاناکان بۆ ئەوەی یارمەتیی کۆمپانیاکانی خۆراک بدەن کە بەرهەمی نوێ دروست بکەن و پەرە بدەن. کەواتە ئەم زانایانە بەشێکن لە پیشەسازیی خۆراک و پیشازیی خۆراک پشتیوانی لە زانستی خۆراک دەکات.

سەرچاوە:
https://www.vox.com/2018/10/31/18037756/superfoods-food-science-marion-nestle-book

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button