بابەتتەکنەلۆجیا

ڕۆباتە ئاژەڵەکان

ڕۆباتە ئاژەڵەکان

سپات-مینی یەکێک لە بەرهەمە نوێکانی کۆمپانیی بۆستۆن داینامیکە. ئەم کۆمپانییە لەسەر داهێنان و بەرهەمهێنانی ڕۆباتەکەن بە ئیلهاموەرگرتن لە سروشتی مرۆڤ و ئاژەڵەکان کار دەکات. سپات-مینی ڕۆباتێکی چوارلاقی چکۆلەیە کە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت لەناو ماڵ یان فەرمانگەدا هاتوچۆ بکات. بیست و پێنج کیلۆگرامە و بە لاقەکانییەوە ئەگاتە سی کیلۆگرام. سپات-مینی بە تەواوی شێوەجووڵەی برا گەورەکەی بە ناوی “سپات”ی بە میرات بردووە. هاوکات باشتر لەو دەتوانێت که بە کەڵک وەرگرتن لە پێنج پلە ئازادیی لاقەکانی سێنسۆرە نوێکانی، شت هەڵگرێت و درگا بکاتەوە. حەڤدە جومگەی هەیە و بەرزاییەکەشی ٨٤ سانتیمەترە. سیستەمی بینایی ئەم ڕۆباتانە سێ ڕەهەندییە و دەتوانێت ڵەگەڵ یەک هاوکاری بکەن. بە گشتی دەتوانێت یەک سەعات و نیو بە بێ شارژکردنەوە کار بکات، بەڵام بە پێی ئەوە چی دەکات ئەم کاتە دەگۆڕدرێت. داهێنەرەکانی دەڵێن کە ئەم ڕۆباتە بۆ کار کردن لە فەرمانگەکان و شوێنی ئیشکردن داهێنراوە و ساڵی داهاتوو سەد دانە لەم ڕۆباتە دەفرۆشن.

نووسەر: هادی ڕەحمانپەنا

وشە:

1. SpotMini سپات-مینی

2. Boston Dynamics بۆستۆن داینامیک

3. Spot سپات

4. 5 degree-of-freedom پێنج پلە ئازادی

سەرچاوە:

https://www.bostondynamics.com/spot-mini

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button