بابەتتەندروستی

بۆچی ڕێژەی بەکتریای سەر مۆبایلەکەت لە سەر کورسیی توالێت زیاترە؟

بۆچی ڕێژەی بەکتریای سەر مۆبایلەکەت لە سەر کورسیی توالێت زیاترە؟
مۆبایلەکەی دەستتان ١٠ قاتی کورسیی توالێت بەکتریای لەسەرە، چونکە خەڵک پێیان وایە توالێتەکان سەرچاوەی مایکرۆبن و هەر بۆیەش زۆربەی جار زووزوو خاوێنیان دەکەنەوە. بەڵام ئەو ئامێرانەی زۆر ھەڵدەگیرێن، وەک مۆبایل و ڕیمۆت کۆنترۆڵ، خەڵک لە خاوێنکردنەوەیان کەمتەرخەمن. جگە لەوەی زۆر کەس ھەیە لە توالێت بە مۆبایل قسە دەکات و ئەمە وا دەکات مایکرۆبەکانی توالێتیش بگوازرێنەوە بۆ سەر مۆبایلەکە. کێشەیەکی تری مۆبایل ئەوەیە، ئێمە بۆ ماوەیەکی درێژ مۆبایل لە نزیک دەموچاومان دەھێڵینەوە. لەبەر ئەوەی ئامێرێکی کارەباییە زۆرینەی خەڵک خۆیان لە خاوێنکردنەوەی مۆبایلەکانیان دەپارێزن.

ھەرچۆنێک بێت، ژمارەی مایکرۆبەکانی سەر مۆبایل کێشەیەکی زۆر گەورە نییە؛ بەڵکوو کێشە گەورەکە لەوەدا دەبێت کە مۆبایلەکان لەنێوان یەکتری ئاڵوگۆڕ بکەین. بەبێ ئاڵوگۆڕکردن، مۆبایلەکان تەنھا یەک کۆمەڵە مایکرۆبی تایبەت بە خۆمان ھەڵدەگرن، کە نابێتە ھۆی نەخۆش کەوتنی ئێمە.

ڕیمۆت کۆنترۆڵەکان لەبەر ئەوەی زۆرتر ئاڵوگۆڕ دەکرێن، لە گواستنەوەی مایکرۆبەکاندا ڕۆڵێکی خراپتر دەگێڕن. بە ھەمان شێوە تەلەفۆنی ئۆفیسەکان و کارتی بازاڕکردن زۆر ئاڵوگۆڕ دەکرێن.

بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی مایکرۆب لە ڕێگەی مۆبایل یان ھەر ئامێرێکی ترەوە چارەسەر ئەوەیە کە ئاڵوگۆڕیان پێ نەکەین، یاخود ھەموو جارێک پاش ئاڵوگۆڕ، بە دەسڕی دژەبەکتریا بیسڕینەوە.

ئامادەکردن: عەبدوڕەحمان ئەبووبەکر
وشەکان:

Anti bacteria: دژەبەکتریا

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/22822-cell-phones-germs.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button