کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی سفر

سەیرترین هەواڵەکانی هەفتە

سەیرترین هەواڵەکانی هەفتە
چەند دانە لە هەواڵە سەیروسەمەرەکانی هەفتەتان پێشکەش دەکەین.

چەکمەی زۆر کۆن

کەونارناسەکان ئێسکپەیکەرێکی ٥٠٠ ساڵەیان دۆزیوەتەوە کە چەکمەیەکی لە پێ دایە. ئێسکپەیکەرەکە بە شێوەیەک دۆزراوەتەوە کە بە دەمەوە کەوتووە و ئەوە نیشان دەدات کە ئەو کەسە بە ڕووداوێکی لەناکاو مردووە.

ئەشکەوتی کەنەدا

زانایان ئەشکەوتێکیان دۆزیوەتەوە کە وادەزانرێت کە گەورەترین ئەشکەوتی کەنەدایە. ئەم چاڵە نەناسراوە تاڤگەیەکی پێکهێناوە کە دەڕژێتە چۆمێک لە ٧٠٠٠ مایلیی خۆیدا.

جیهانی کیسەڵ

کیسەڵێک بینراوە کە بەشێک لە زەوی لەسەر پشتیەتی. وادیارە ئەم کیسەڵە بۆ ماوەی دوو حەوتوو لە گۆمێکدا بووە کە دوایە ئاوەکەی وشک بووە و جارێ لە خەوی زستانەی هەڵنەستاوە.

گۆزەیەکی مێژینە

پیاوێک لە دووکانێک گۆزەیەک بە ٥ دۆلار دەکڕێت و بۆ ماوەیەک کەڵکی لێ وەردەگرێت. دواتر دەزانێت کە ئەو گۆزەیە تەمەنی ٤٠٠٠ ساڵە و هی شارستانییەتی هێندە.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی
سەرچاوە:

https://www.livescience.com/60046-strange-science-news.html

پۆستە هاوشێوەکان

3 کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button