بابەتزانستە بنەماییەکان

تۆ DNAی نیاندێرتاڵێکت هەیە؟ ڕەنگە شێوەی کەللەسەرت دەریبخات.

تۆ DNAی نیاندێرتاڵێکت هەیە؟ ڕەنگە شێوەی کەللەسەرت دەریبخات.

شێوەی مێشکت زانیاریی زۆرت سەبارەت بە نیاندێرتاڵ لە تۆدا پێ دەڵێت. نوێترین توێژینەوەکان دەریخستووە کە مرۆڤی پێشکەوتوو بەشگەلێکی جینێتێکیی تایبەتی لە نزیکترین کەسە لەناوچووەکانمانەوە هەیە کە تایبەت بە کەللەسەر و مێشکی درێژە.
مرۆڤە پێشکەوتووەکان مێشک و کەللەسەری خڕتریان هەیە. لە بەرانبەردا نزیکترین لەناوچووەکانی مرۆڤی پێشکەوتوو واتە نیاردێرتاڵەکان وەکوو زۆربەی یەکەمەکان کەللەسەر و مێشکی درێژیان هەیە.
توێژینەوەکانی پێشتر باسیان لەم شێوە کەللەسەرە دژبەیەکانە(واتە شێوەیان جیاوازە) کردووە کە گوایە جیاوازیی نێوان قەبارەی بەشەکانی مێشک لە مرۆڤی پێشکەوتوو و نیاندێرتاڵەکان و چۆنییەتیی پێکەوە پەیوەستبوونی ئەوان نیشان دەدات. هەرچەند بە هۆی ئەوەی کە شانەی مێشک نابێتە فۆسیل ناتوانین زانیاریی لەم چەشنە لەم ڕێگەیەوە بە دەست بهێنین.
لە توێنژینەوە نوێکەدا زانایان ئاشکرایان کرد کە بەشەکانی DNAی نیاندێرتاڵەکان لە کرۆمۆزۆمی ١ و ١٨ ی مرۆڤدان و تایبەتن بە مێشکی کەمتر خڕ! کاریگەریی جیاوازیی جینی نیاندێرتاڵەکان بچووکە، واتە بە بینینی شێوەی سەری کەسێک ناتوانی بزانیت کە ئەو جینەی هەیە یان نا.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/64296-neanderthal-dna-human-skull-shape.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button