بابەتتەندروستی

ئایا شەکر زیانبەخشە بۆ تۆ؟

ئایا شەکر زیانبەخشە بۆ تۆ؟

خواردنی شەکر گرێ دراوە بە چەندین کێشەی تەندروستی ھەر لە کلۆربوونی ددانەوە بگرە تا دەگاتە قەڵەوی، بەڵام دۆزینەوەی پەیوەندییەکی ئاشکرا لە نێوان خواردنی شەکر و نەخۆشییە جیاوازەکان گرانە، چونکە ئەو خواردنانەی شەکریان تێدایە بە گشتی بڕێکی زۆر چەوریشیان تێدایە کەواتە ئەو ژەمە خۆراکانەی شەکریان تێدایە دەکرێ ناتەندروست بن بەڵام ئەوە ناگەیەنێت خودی شەکر ناتەندروستە.

زۆر لە دایک و باوکان دەترسێن لەوەی شیرەمەنی بۆ منداڵەکانییان بکڕن، پێیانوایە دەبێتە ھۆی فرەچالاکی “ھاروھاجی” و کەمبوونەوەی توانای ناسینی (کاگنتیڤ) منداڵەکانییان. بەڵام توێژەران پاش توێژینەوەیەک لە پەیوەندی نێوان شەکر و ڕەفتاردا بۆیان دەرکەوت کەوا “شەکر کار ناکاتە سەر ڕەفتار و توانای فێربوونی منداڵان.”

مەرج نییە شەکر بۆ تۆ خراپ بێت، بەڵام، ھەروەکو خوێ، چەوری، ھەموو پێکھاتە بەتامەکانی تر، پێویستە بە رێژەیەکی مامناوەندی بە کار بھێنرێت. بەڵام ئەوە زەحمەتە، چونکە بەشێکی زۆری ئەو شەکرەی ئێمە دەیخۆین شاردراوەتەوە، ھەموو کەس پێشبینی ئەوە دەکات شەکر لە خواردنەوە گازییەکان یان لە چوکلێتدا بێت، بەڵام بڕێکی زۆر شەکر لە خواردنی تریشدا ھەن ھەر لە “کێچەپ”ەوە تاوەکو سۆسی زەڵاتە، بە ھەمان شێوە بڕێکی زۆری شەکر لە پێکھاتە سروشتییەکاندا ھەیە وەکو سەوزە و میوە.

لەبەر ئەوەی شەکر ھیچ ڤیتامینێک و ماددەیەکی کانزایی تێدا نییە، شەکر تەنھا تامی وزەیەکی بۆش دەدات بەبێ ھیچ سودێکی خۆراکی. ئەوە مەتەڵەکەیە، چ کێشەیەک لە شەکردا ھەیە: شەکر زیانبەخش نییە بۆ تۆ، لە ھەمان کاتدا سودبەخشیش نییە بۆ تۆ.

وشەکان:

Dental Cary: کلۆری ددان

Obesity: قەڵەوی

Hyperactivity: فرەچالاکی

Cognitive behaviour: توانای ناسینی

Fat: چەوری

Salt: خوێ

Nutrition: خۆراک پێدان

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/36188-sugar-bad.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد