بابەتتەکنەلۆجیا

زانایان دی.ئێن.ئەی دەستکرد بە چوار پیتی زیادە دروست دەکەن

زانایان دی.ئێن.ئەی دەستکرد بە چوار پیتی زیادە دروست دەکەن
چەند ملیارد ساڵ لەمەوبەر، چوار مۆلکیول پێکهاتەیەکی لوولپێچی سەرنجڕاکێش بە ناوی دی.ئێن.ئەی دروست دەکەن و هەلومەجی ژیان لەسەر زەوی دەڕەخسێنن، بەڵام ئایا ئەو چوار مۆلکیولە تاکە بنەمای ژیانن یان دەکرێت ئێمەش کۆدی جەنەتیکیی هاوشێوە دروست بکەین؟
لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە جورناڵی سایێنسدا بڵاو بووەتەوە، توێژەران بەم شێوەیە وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەنەوە: زانایان جۆرێکی نوێی دی.ئێن،ئەیان دروست کردووە کە پێکهاتەیەکی لوولپێچی جووتی هەیە و توانایی پشتیوانیکردنی لە ژیان هەیە.
توێژەران دی.ئێن.ئەیە دەستکردەکەیان بە هەشت پیت، واتە چوار پیت زیاتر لە دی.ئێن.ئەی سروشتی دروست کردووە. بە زیادبوونی پیتەکان ئەم دی.ئێن.ئەیە تواناییەکی زۆر زیاتری لە پاشەکەوتی زانیاریدا هەیە. زاناناین دی.ئێن.ئەیە نوێیەکەیان ناو نا “هاچیمۆجی” کە لە زمانی ژاپۆنیدا واتای “هەشت پیت” دەدات و کارەکەیان لە درێژەی توێژینەوەکانی پێشووتری ئەم بوارەیە کە پێشتریش بە شەش پیت دی.ئێن.ئەی بەرهەم هاتبوو.
دی.ئێن.ئەی سروشتی لە چوار مۆلکیول بە ناوە بنەما نایترۆجینییەکان پێکدێت کە لە جووتبوونیان لەگەڵ یەکتری کۆدی ژیان لەسەر زەوی پێکدەهێنن: مولکیولی ئادێنین بە تیمین و مۆلکیولی گوانین بە سایتۆزینەوە دەلکێت. دی.ئێن.ئەی هاچیمۆجی جگە لەم چوار پیتە سەرەکییە، لە چوار پیتی دیکە بە ناوەکانی P، B، Z و S پێکدێت.
دی.ئێن.ئەی سروشتی تایبەتمەندییەکی بەرچاوی هەیە کە مۆلکیولە جەنەتیکییەکانی دیکە نییانە، ئەویش تایبەتمەندیی سەقامگیری و توانایی پێشبینییە. ئەوەش واتای ئەوە دەدات کە دەکرێت لە پلەیەکی گەرمی و ژینگەیەکی تایبەتدا هەڵسوکەوتەکەی بە وردی پێشبینی بکرێت. توێژەران توانییان هەمان توانایی بە دی.ئێن.ئەی هاچیمۆجی زیاد بکەن و چەندین ڕێسا بدزۆنەوە کە سەقامگیرییەکەی لە پلەی گەرمیی جیاجیادا پێشبینی دەکەن.
وشەکان:

Hachimoji DNA دی.ئێن.ئەی هاچیمۆجی

Double-helix لوولپێچی جووت

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/64829-hachimoji-dna.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button