بابەتتەندروستی

دووهەم نەخۆشی ئایدز لە جیهاندا، چارەسەر کرا

دووهەم نەخۆشی ئایدز لە جیهاندا، چارەسەر کرا
پیاوێکی بریتانیایی بوو بە دووهەم کەس کە تا ئێستا چارەسەری HIV بۆ بکرێت.ئەم پیاوە کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا وەک تووشبووی ڤایرۆسەکە دەستنیشان کرابوو، دەرکەوت کە دوای نەشتەرگەرییەکی تایبەتی چاندنی مۆخی ئێسک لە HIV ڕزگاری بووە.
توێژەران دەڵێن کە ئێستا زۆر زووە بۆ ئەوەی بە دڵنیاییەوە بوترێت کە ئەو کەسە لە HIV ڕزگاری بووە. بەڵام نەخۆشەکە بۆ ماوەی ١٨ مانگ و بەبێ بەکارهێنانی هیچ چارەسەرێک بەرەو چاکبوونەوە چووە.
ئەمە دووەم حاڵەتە کە تا ئێستا دوکتورەکان توانیبێتیان لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەکی تایبەتەوە ڤایرۆسەکە لە لەشی نەخۆشیک دەربهێنن. یەکەم نەخۆش کە بە “نەخۆشی بەرلینی” ناسراوە، ساڵی ٢٠٠٧ چاندنێکی هاوشێوەی بۆ کرا و بۆ زیاتر لە یەک دەیە بەبێ HIV ژیا. توێژەران دەڵێن کە ئەم شێوازی چارەسەرە بۆ هەموو تووشبوویەکی HIV کار ناکات و زۆر کارێکی مەترسیدارە. هەم لە نەخۆشە بەرلینییەکەدا وهەم لەم کەسە نوێیەشدا کە بە نەخۆشی لەندەنی ناسراوە، هۆکاری چاندنەکە چارەسەر شێرپەنجە بووە نەک HIV.

وشەکان:

Bone-marrow transplant چاندنی مۆخی ئێسک

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/64916-second-patient-hiv-cure.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button