بابەتڤیدیۆمێشک

دەنگی مێشک

دەنگی مێشک

ئەو دەنگەی لەم ڤیدیۆیەدا دەیبیستن دەنگی مێشکە! دەنگەکە بەبێ دەربڕین لە ڕێگەی زمان و لە ڕێگەی چالاکییەکانی مێشکەوە بەرهەم هاتووە.
زانایان لە زانکۆی یوو.سی سانفرانسیسکۆ نێوانەڕوویەکی نوێی مێشک-ماشینیان پەرە پێداوە کە دەتوانێت لە ڕێگەی چالاکیی مێشکەوە و بە یارمەتیی تەکنۆلۆژیی سازکردنی ئاخاوتن دەنگێکی هاوشێوەی دەنگی سروشتی بەرهەم بهێنێت. لەم دەنگە بۆ کۆنترۆڵی کۆئەندامی قسەکردنی مەجازی کەڵک وەردەگرن کە بەشەکانی وەک لێو، کاکیلە، زمان و گەوروی هەیە. توێژینەوەکە لەسەر کەسانێک کرا کە کێشەی قسەکردنیان نییە، بەڵام دەکرێت ڕۆژێک لەم تەکنۆلۆژییە بۆ کەسانێک کەڵک وەربگیرێت کە بە هەر هۆکارێک توانایی قسەکردن و ئاخاوتنیان لە دەست داوە.

وشەکان:

Brain-machine interface نێوانەڕووی مێشک-ماشین

Speech synthesis سازکردنی ئاخاوتن

ئامادەکردنی: محەمەد محەمەدئەمینی

سەرچاوە:

 

https://medicalxpress.com/news/2019-04-synthetic-speech-brain.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button