بابەتمێشک

کێ زۆرتر غەیبەت دەکات؟

کێ زۆرتر غەیبەت دەکات؟
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ژنان زیاتر لە پیاوان بە بە خراپە غەیبەت ناکەن و هەژارەکانیش زیاتر لە دەوڵەمەندەکان غەیبەت ناکەن. هەروەها دەرکەوت کە ئەوانەی گەنجترن زیاتر لە بەتەمەنەکان بە خراپە غەیبەتی کەسانی تر دەکەن.
ئەمە یەکەم توێژینەوەیە لەسەر ئەوە دەکرێت کە کێ زیاتر غەیبەت دەکات، لەسەر چی زیاتر غەیبەت دەکەن و چەندە غەیبەت دەکەن _٥٢ خولەک بە شێوەی مامناوەندی لە ڕۆژدا.
لە توێژینەوەکەدا دراوەی ٤٦٧ کەس سەیر کرا کە ٢٦٩ کەسیان ژن و ١٩٨ کەسیان پیاو بوون. تەمەنی بەشداربووان ١٨ بۆ ٥٨ ساڵ بوو. بەشداربووان ئامێرێکی لەبەرکردنییان بە کارهێنا بۆ ئەوەی دەنگیان تۆمار بکرێت و نزیکەی ١٠ لەسەدی وتووێژەکانیان لە ڕۆژدا تۆمار کرا.
توێژەران ئەو وتووێژانەیان وەک غەیبەت ئەژمار کرد کە باسی کەسێکە و کەسەکە ئامادە نییە. بە گشتی ٤٠٠٣ نموونە غەیبەتیان تۆمار کرد. پاشان غەیبەتەکان بە سەر سێ پۆلی: باش، بێلان و خراپدا پۆلێن کران. هەروەها ئەوەش جیا کرایەوە کە ئایا غەیبەتەکە لەسەر کەسایەتییەکی ناسراوە یان سەبارەت بە ناسیاوەکانی ئەو کەسەیە کە غەیبەت دەکات.
ئەنجامەکان دەریدەخەن کە:
• ئەوانەی گەنجترن لە بەراورد بە پیرەکان زیاتر بە خراپە غەیبەتی کەسانی تر دەکەن.
• نزیکەی ١٤ لەسەدی قسەکانی کەسێک لە ڕۆژێکدا واتە کەمتر لە یەک کاتژمێر لە ١٦ کاتژمێر کە نەخەوتووە، غەیبەت بووە.
• زۆربەی غەیبەتەکان لەسەر کەسانی ناسراو بووە نەک کەسایەتییە گشتییەکان وەک هونەرمەند و هتد. ٣٢٩٢ نموونەیان لەسەر ناسیاوەکان و ٣٦٩ دانەیان لەسەر کەسایەتییە گشتییەکان بووە.
• کەسانی کۆمەڵایەتی (Extraverts) زۆر زیاتر لەو کەسانەی لەناو خۆیاندان (introvert) غەیبەت دەکەن.
• ژنان زیاتر لە پیاوان غەیبەت دەکەن بەڵام غەیبەتەکانیان بێلایەنن و تەنیا مەبەست لێی هاوبەشکردنی زانیارییە.
• هەژارەکان و ئەوانەی کەمتریان خوێندووە. لە خوێندەوارەکان و دەوڵەمەندەکان زیاتر غەیبەت ناکەن.
ئەنجامی کۆتایی؟ هەموو پشتەملە قسە دەکەن!

سەرچاوە:

https://medicalxpress.com/news/2019-05-myths-gossip.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button