بابەتتەندروستی

سەرسوڕهێنەرە بەڵام ڕاستیشە: پیاوانیش دەتوانن شیر بدەن

سەرسوڕهێنەرە بەڵام ڕاستیشە: پیاوانیش دەتوانن شیر بدەن

وا بیرت کردووەتەوە تەنها ژن دەتوانێت شیر بە منداڵ بدات؟ بەم بیرکرنەوەتدا بچۆرەوە.

قەت سەرت سوڕ نەماوە کە بۆچی پیاوان گۆی مەمکیان هەیە لە کاتێکدا هیچ کارێک لەسەر سینگ ناکات؟ بەڵام ئایا دەزانیت گۆی مەمکی پیاوان دەتوانێت شیری لێ دەربچێت؟ هەرچەندە دەگمەنیشە بەڵام نێرەی مرۆڤ چانسێکی زیاترییان هەیە شیر بەرهەمبهێنن لە نێرەی شیردەرەکانی تر. ئەمەش هەمووی بەهۆی ڕژێنە مەمکییەکانەوە کە لە پیاوان و ژناندا هەن. لە ئافرەتاندا هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین بە ئاسانی دەردەدرێ تاکو شیرپێدان چالاک بکات، بەڵام لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا پیاوانیش دەتوانن بە شێوەیەکی سروشتی شیر بدەن بە منداڵ.

لە ماوەی جەنگی جیهانیی دووەمدا هەزاران پیاوی بەندکراوی ناو کەمپە زۆرەملییەکان شیری مەمکیان دروست دەکرد. بەهۆی بەدخۆراکی دروستبوونی شیرەکە وەستا، دوای ئەوەی دیسان خۆراکیان پێدرایەوە هۆڕمۆنەکانییان کارەکانی خۆیان کردەوە و شیرەکە پەیدا بووەوە.

هەندێ حاڵەت هەیە پیاو لە ڕێی گووشینی گۆی مەمکەوە شیر دەر دەکات. هەروەها ئەگەر بیانەوێت پیاوان دەتوانن دەرزی پرۆلاکتین بێ هیچ مەترسییەک لە خۆیان بدەن و شیر بدەن بە منداڵەکانیان. دەکرێت ڕۆژێک بێت لە جیاتی تەنها ئەوەی دایک شیر بە منداڵەکەی بدات، هەردوو باوان شیر بدەنە منداڵەکەیان.

وشەکان:

Nipple: گۆی مەمک

Mammary gland: ڕژێنە مەمکییەکان

Lactation: شیرپێدان

سەرچاوە:

https://insh.world/science/strange-but-true-males-can-lactate/

ئامادەکردن: عەبدوڕەحمان ئەبوبەکر

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button