بابەتتەکنەلۆجیا

کوردێک لە کالیفۆرنیای ئەمریکا کۆمپانیای خۆی دامەزراندووە و سەرمایەدانەرەکانی بەرەو کۆمپانیاکەی خۆی ڕاکێشاوە!

کوردێک لە کالیفۆرنیای ئەمریکا کۆمپانیای خۆی دامەزراندووە و سەرمایەدانەرەکانی بەرەو کۆمپانیاکەی خۆی ڕاکێشاوە!

دامەزرێنەری ستارتاپی ئەتڵازۆ، دوکتور کەریم عەرەبی ٣.٤ ملیۆن دولاری پێ درا بۆ ئەوەی لەسەر چیپێکی ئەلەکترۆنیکیی تایبەت بۆ ئامێرە پزیشکییەکان وەک بیستۆک و دەزگای پۆشەنی کە بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ چالاکییەکانی لەش وەک پەستانی خوێن، ئاستی شەکر، و هتد پیشان دەدەن، کار بکات. بۆ یەکەم جار کۆمپانیای ئەتڵازۆ دەیهەوێت چیپێک دروست بکات کە ژیریی دەستکرد و فێربوونی ماشینی لەسەر خۆی ببێت. پیلانی کۆمپانیای ئەتڵازۆ ئەوەیە کە ئەم چیپانە بفرۆشێت بەو کۆمپانیایانەی کە لەسەر ئینتەرنێتی شتەکان کار دەکەن.

دوکتور کەریم عەرەبی لەدایکبووی شاری مهابادە و ئێستا نیشتەجێی شاری سەن دیێگۆی ئەمریکایە. دوکتور عەرەبی پێشتر جێگری سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی کۆمپانیای کواڵکام بووە کە گەورەترین کۆمپانیای دنیا لە بواری ڕاگەیاندنە.

وێڕای پیرۆزبایی لە دوکتور عەرەبی بۆ وەرگرتنی ئەم بڕە پارەیە لەلایەن سەرمایەدانەرەکانەوە و هیوای سەرکەوتنی زیاتر لە ستارتاپەکەیدا، ئاواتەخوازین ژمارەیەکی زیاتر لە گەنجانی کورد شوێنی کەسانی وەک دوکتور عەرەبی بگرن و سەرکەوتوو بن.

Atlazo Startup (ستارتاپ بە کۆمپانییەک دەوترێت کە تازە ساز کرابێت.)
Chip چیپ
hearing aids بیستۆک
Wearable Devices دەزگای پۆشەنی
artificial intelligence ژیریی دەستکرد
machine learning فێربوونی ماشین
Internet of Things ئینتێرنێتی شتەکان
Qualcomm کواڵکام

سەرچاوە:

https://www.sandiegouniontribune.com/business/technology/story/2019-06-12/chip-startup-founded-by-ex-qualcomm-execs-gets-millions-from-san-diego-angel-investors

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button