بابەتزانستە بنەماییەکان

زانایان دۆزینەوەی کانەیەک کە لەمە پێش نەبینراوە دووپات دەکەنەوە

زانایان دۆزینەوەی کانەیەک کە لەمە پێش نەبینراوە دووپات دەکەنەوە:
ئەو کانەیە لە پاڵ ڕێگایەکی ئۆتۆمبێل لە شاری گۆڵد ڕاشی ئۆسترالیا پەیدا بووە. لە ڕۆژگارانی کۆن، وێدربێرن (Wedderburn) شوێنێکی گەرموگوڕ بووە بۆ ئەو کەسانە کە لە بواری زانستی زەویدا پشکنین دەکەن بەڵام ئیستە بە کەمی وایە. کەسێک تا ئیستا چاوی بە هۆپەڵێک (پارچە بەردێک) کە ڕێک لەم کانەیە بچێت نەکەوتووە.
بەردە ئاسمانییەکەی ویدێربێرن، کە لە ساڵی 1951 لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شارەکە دۆزرایەوە، پارچە بەردێکی نامۆیە کە لە ئاسمانەوە کەوتووەتە خوارەوە. بۆ دەیان ساڵ زانایان هەوڵیان دا کە نهێنییەکانی ئاشکرا بکەن بەڵام توێژەرەکان تەنیا نهێنییەکی تریان هەڵدەدایەوە.
لە نوێترین توێژینەوەدا کە لە لایەن eralogist Chi Caltech minەوە بەڕێوە چوو، زانایان شیکارییان لە سەر بەردەکەی وێدربێرن کرد و دانیان نا بەوەدا کە بۆ یەکەمین جار ڕووداوێکی سروشتی ،کە ئەوان ناویان ناوە Edscottite، ڕووی داوە. ئەم ڕووداوە حاڵەتێکی دەگمەنە لە کانەی ئاسن-کارباید کە تا ئێستا لە سروشتدا نەدۆزراوەتەوە.

ئامادەکردن: کاوش ڕۆستەمی

وشەکان:

کانە mineral

سەرچاوە:

https://www.sciencealert.com/mineral-never-seen-in-nature-found-buried-in-heart-of-mysterious-meteorite

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button