هەواڵەکانی هۆژین‌هەواڵی ڕێکخراوە

ببە بە خوێنەری ڕەخنەگر؛ ببە بە سەرنووسەر

ببە بە خوێنەری ڕەخنەگر
ببە بە سەرنووسەر

ھاوڕێیانی ھێژا و لایەنگرانی فەرھەنگ و زانست،

ئایا پێتان خوشە وتارەکانی گۆڤاری زانستیی ھۆژین پێش چاپ بخوێننەوە و تێبینییەکانی خۆتان بە نووسەر بدەن؟

ئایا پێتان خۆشە خۆتان وەک سەرنووسەری گۆڤارێکی زانستی ببیننەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ ئەزموونەکانی ئەم کارە ئاشنا ببن؟

ئایا پێتان خۆشە خوێنەری بابەتی زانستی نوێ و شاز ببن؟

ئەو بەڕێزانەی کە پێیان خۆشە بە خوێندنەوەی بابەتەکانی گۆڤاری زانستیی ھۆژین و دانەوەی تێبینی و سەرنجەکانی خۆیان بە نووسەر، یارمەتیدەری نووسەرانی گۆڤاری زانستیی ھۆژین بن، تکایە بە ناردنی ناو و جیمەیلی خۆیان لە تەلەگرام بۆ @Atscho و بە جیمەیل بۆ hojan.govar@gmail.com و بە پەیام لە فەیسبوک و ئینستاگرام ئاگادارمان بکەنەوە.

بۆ یارمەتیدەران تەنیا توانایی خوێندنەوەی دەقی کوردی پێویستە و ھیچ شارەزاییەکی تری ناوێت.

پێمان بڵەن کە ئایا نووسراوەکە
۱) بۆ کۆمەڵگا سەرنجراکێشە؟
۲) ئایا بە زمانێکی سادە نووسراوە؟
۳) کوێ شرۆڤەی زیاتر پێویستە و چ کەم و کورتییەکی ھەیە؟

لەگەڵمان بن لەگەڵ قۆناغەکانی نووسین تا چاپی گۆڤاری زانستیی ھۆژین، یەکەم گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردی بە نوانەی نێونەتەوەیی ISSN.

بەسپاسەوە،
دەستەی بەڕێوەبەریی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button