بابەتتەندروستی

خراپ بوونی دۆخی خواردنی ئەمریکییەکان سەرەڕای ساڵانێک ئامۆژگاری و ڕێنوێنی

خراپ بوونی دۆخی خواردنی ئەمریکییەکان سەرەڕای ساڵانێک ئامۆژگاری و ڕێنوێنی

سەرەڕای ساڵانێکی زۆر پێشنیار و ڕێنوێنی لەسەر خواردنی تەندروست، توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر دۆخی خواردنی ئەمریکییەکان کراوە نیشان دەدات کە گەورەساڵان هێشتا زۆر کەربۆهیدراتی کواڵیتی-نزم دەخۆن و زۆرتر لە ئاستی ڕێگەپێدراو چەوریی تێر لە ناو پارێزیاندا هەیە.
کەربۆهیدراتی کواڵیتی-نزم وەکوو بەرهەمەکانی دانەوێڵەی پاڵاوتە، ڕووەکی نیشاستەیی و شەکری زیادکراو، زیاتر لە ٤٢لەسەدی کالۆریی یەک مرۆڤی ئاسایی ئەمریکییە. بەشی کەربۆهیدراتی کواڵیتی-بەرز وەکوو بەرهەمەکانی دانەوێڵەی تەواو یان میوەی تەواو تەنیا ٩لەسەدە.
ئەم توێژینەوە کە ١٨ ساڵی خایاندووە و نزیک ٤٤هەزار نەفەری تێدا بەشدار بووە، تەنیا باشتربوونێکی زۆر کەمی نیشان داوە لە خواردنی ئەمریکییەکاندا. توێژینەوەکە نیشانی داوە کە ئەم باشتربوونی دۆخە لە هەژارەکان و گەورەساڵاندا زۆر زۆر کەمتر بووە.
زۆربەی پڕۆتینێک کە ئەمریکییەکان کە دەیخۆن لە گۆشتدایە. لە حاڵێکدا پڕۆتین لە ناو خواردنیی دەریایی، دانەوێڵەی تەواو، ئاجیل یان چەرەسە (وەکوو: گوێز، پستە و هتد)، پاقلە (وەکوو: نۆک، لۆبیا، نیسک و هتد)دا زۆر کەمە.

وشەکان:
کواڵیتی-بەرز high-quality
کواڵیتی-نزم low-quality
چەوریی تێر saturated fat
مووچە-بەرز high-income
دانەوێڵەی پاڵاوتە Refined grain
دانەوێڵەی تەواو Whole grain
پاقلە legumes
ئاجیل nut

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

سەرچاوە:
https://m.medicalxpress.com/news/2019-09-card-diet-trends-low-quality-carbs.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button