بابەتزانستە بنەماییەکان

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ساڵی ٢٠١٩ دیاری کران

خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ساڵی ٢٠١٩ بە هاوبەشی درا بە سێ کەس کە بریتین لە جەیمز پیبڵ، میشێل مەیر و دیدیێر کیولۆز.
نیوەی خەڵاتەکە بە هۆی دۆزینەوەکانی جەیمز پیبڵ لە بواری “دۆزینەوە بیردۆزییەکانی لە گەردوونناسیی فیزیک”دا بەو بەخشراوە و نیوەی دیکەی خەڵاتەکە بەهاوبەشی بەخشراوە بە میشێل مەیر و دیدیێر کیولۆز بە هۆی “دۆزینەوەی هەسارەیەکی دەرەکی کە لە دەوری ئەستێرەیەکی هاوشێوەی خۆر دەگەڕێت”.

بیردۆزیی جەیمز پیبڵ جیهانی لە سەرەتای منداڵییەوە شی کردەوە و پرۆسە نوێیەکانی فیزیکی دۆزییەوە. ئاکامی کەڵکوەرگرتن لە ئامرازەکانی بیردۆزیی جەیمز پیبڵ جیهانێکی بە ئێمە پیشان دا کە تەنیا ٥%ی ناوەرۆکی ناسراوە کە ئەستێرەکان، هەسارەکان و دارەکان و تەنانەت ئێمەش لە خۆ دەگرێت و ئەو ٩٥% ە کە ماوەتەوە ماددەی تاریک و وزەی تاریکە کە نەناسراوە.

لە ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٩٥دا میشێل مەیر و دیدیێر کیولۆز ڕایانگەیاند کە یەکەم هەسارەی دەرەکی لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆریان دۆزیوەتەوە. ئەم هەسارەیە بە دەوری ئەستێرەیەکی وەک خۆردا دەخولێتەوە و لە گەلەستێرەی خۆمان واتە ڕێگای شیری دایە. ئەم هەسارە ناوی “٥١پێگاسی بی” یە و هەسارەیەکی گازیی هاوشێوە و هاوقەبارەی گەورەترین هەسارەی گازیی کۆمەڵەی خۆر واتە موشتەرییە. ئەم دۆزینەوەیە شۆڕشێکی لە ئەستێرەناسیدا دەست پێکردووە و دوای دۆزینەوەی ئەو هەسارەیە زیاتر لە ٤٠٠٠ هەسارەی دەرەکی دیکە لە گەلەستێرەی ڕێگای شیری دا دۆزرایەوە.

وشەکان:
هەسارەی دەرەکی exoplanet
ماددەی تاریک dark matter
وزەی تاریک dark energy
هەسارە planet
کۆمەڵەی خۆر solar-system
گەلەستێرە galaxy
ڕێگای شیری milky way

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

سەرچاوە:

https://www.nobelprize.org/prizes/physics/2019/press-release/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button