بابەتزانستە بنەماییەکان

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ساڵی ٢٠١٩ دیاری کران

خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ساڵی ٢٠١٩ بە هاوبەشی درا بە سێ کەس کە بریتین لە جۆن گوودیناڤ، ستەنلی ویتینگهام و ئاکیرا یۆشینۆ.
خەڵاتەکە بۆ ڕێزلێنان لە “پەرەپێدانی باتریگەلی جۆری ئایۆنی لیتیۆم” بەوان بەخشراوە.
باتریی ئایۆنی لیتیۆمی بەرهەمی ساڵەکانی دەیەی ١٩٧٠ی زایینییە کە ئەو کات وڵاتە پێشکەوتووەکان بە هۆی هەندێک کێشەی سیاسی وەکوو شۆڕشی گەلانی ئێران و هەندێک کێشەی دیکەی تایبەت بەو سەردەمە، بۆ دابینکردنی نەوت تووشی قەیرانێکی گەورە ببوون. هەر بۆیە زانیان کە پێویستە وزەیەکی جێگرەوە دابین بکرێت بۆ ٸەو کاتانەی کە بەرهەمهێنانی نەوت لە ٸاستی جیهانیدا تووشی کێشە دەبێت.
باترییەکانی جۆری ئایۆنی لیتیۆمی، باتریگەلێکی سووک و بەهێزن و بارگاوی دەکرێنەوە. ئەم باترییانە ئێستە لە هەموو ئامێرێکی ئەلەکترۆنیکی وەکوو مۆبایلەکان، لاپتۆپەکان و ئوتۆمبیلی ئەلەکتریکی بە کار دێن.

هەروەها ئەم باترییانە دەتوانن بڕێکی بەرچاو وزەی خۆر و با لە خۆیاندا پاشەکەوت بکەن و ڕێگە بۆ سازکردنی کۆمەڵگایەکی بێ سووتەمەنیی فۆسیلی هەموار بکەن.

وشەکان:
ئایۆن ion
سووتەمەنیی فۆسیلی fossil fuel

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

سەرچاوە:

https://www.nobelprize.org/prizes/chemistry/2019/press-release/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button